چۆن گەنمەشامی مەکزیکی سازکەین؟
پێویستییەکان
دوو قاپی ماستخۆری کونسێرڤی گەنمەشامی، نزیکەی ٤٠٠ گرامخوێ، بیبار و ئاویشن (جاترە) بە ڕێژەی پێویست
یەک کەچکی خواردن ڕۆنی حەیوانی، نزیکەی ٢٠ گرام
یەک دانە لیمۆی ترش
یەک کەچکی خواردن سۆسی مایۆنێز، نزیکەی ٢٥ گرام
دوو کەچکی خواردن پەنیری پیتزا، کۆی گشتی نزیکەی ٣٠ گرام
بەم بڕە پێویستییانە، دەتوانین دوو قاپی ماستخۆری «گەنمەشامی مەکزیکی» ئامادە بکەین.
شێوازی دروستکردنی گەنمەشامی مەکزیکی
دوو قاپی ماستخۆری کونسێرڤی گەنمەشامی بە باشی گەرم دەکەینەوە، پاشان خوێ، بیبار، ئاویشن، یەک کەچکی خواردن ڕۆنی حەیوانی یان کەرە، دوو کەچک پەنیری پیتزا و یەک کەچک سۆسی مایۆنێزی لەگەڵ تێکەڵ دەکەین و لێکیدەدەین. ئەگەر حەزتان کرد، دەتوانرێت ئاوی یەک دانە لیمۆی ترش و سێ بۆ چوار دانە کارگی وردکراویشی بۆ زیاد بکرێت.
گەنمەشامی مەکزیکی ئامادەیە.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...