گێزه‌رپڵاو و کفته وردیلە
که‌لوپه‌لی پێویست
شێوازی لێنان
قاپێکی ماست‌خۆری گۆشتی چه‌رخ‌کراو له‌گه‌ڵ پیوازێکی ڕه‌نده‌کراو و که‌مێک خوێ و بیبار هه‌ڵده‌شێلین و وه‌ک تۆپی ورد ورد ده‌ریان دێنین. دوایه له فینجانێک ڕۆندا سووریا‌ن ده‌که‌ینه‌وه. ڕۆنه زیادییه‌که‌ش ده‌پاڵێوین تا بۆ لێنانی گێزه‌رپڵاو به‌کاری بێنین.
پیوازه‌که‌ی دیکه باریک باریک ورد ده‌که‌ین و به ڕۆنه‌که‌ی له گۆشته‌کان مابۆوه، سووری ده‌که‌ینه‌وه. دوایه که‌مێک زه‌رده‌چێوه‌ی لێده‌ده‌ین. 250 گێزه‌ره‌کان ده‌کوڵێنین، هێندێکی وه‌ک گوڵ و هێندێکیشی باریک باریک ورد ده‌که‌ین. گێزه‌ره باریکه‌ڵه‌کان له ڕۆن و پیوازدا سوور ده‌که‌ینه‌وه.
سێ فینجان برینجه‌که له‌گه‌ڵ سێ که‌چکی چێشت‌خۆری خوێ ده خوێواوک ده‌نێین، دوایه ده‌یکوڵێنین. دوو که‌چک ڕۆن ده بنی قابڵه‌مه ده‌که‌ین، برینجه‌که له سووزمه ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ گێزه‌ری له ڕۆن و پیوازه سوورکراوه‌که‌دا (توێ به توێ) ده قابڵه‌مه ده‌که‌ین و ده دێمی ده‌نێین یان برینجه‌که به جیا ده دێم ده‌نێین و کاتی کێشان، پڵاو و گێزه‌ره‌که توێ توێ ده بڵووتی ده‌که‌ین.
بارکردنی سەرنجەکان...