چۆنیەتی گۆڕینی ئایکۆنی faviconی ماڵپەڕ بۆ وێنەیەکی جووڵاوی GIF
پێشنیازەکان
سەرەتا دەبێت هەردوو کتێبخانەی خوارەوە لە پەڕەکەتدا باربکەیت. ڕیزبەندی بارکردن گرنگە و دەبێت omggif پێش gif-favicon بێت.<script src="https://cdn.jsdelivr.net/npm/omggif/omggif.js"></script> <script src="https://cdn.jsdelivr.net/npm/gif-favicon/dist/gif-favicon.min.js"></script>
تێبینییەکی گرنگ
جێبەجێکردن
دوای بارکردنی تەواوی کتێبخانەکان، تەنها ئەوەندە ماوە نموونەیەک لە GifFavicon دروست بکەیت و شوێنی فایلەکەی GIFـی خۆتی پێ بدەیت:<script> const favicon = new GifFavicon({ gifPath: "/favicon.gif", // شوێنی فایلی GIF لە ماڵپەڕەکەتدا fps: 0 // 0 به واتای کەڵکوەرگرتن لە کاتبەندیی سەرەکی فرێمەکانی GIFـە }); </script>
شێوازی کارکردن
ئەم کتێبخانەیە لە تێکەڵکردنی دوو تەکنەلۆژیا کەڵک وەردەگرێت:omggif.js: کتێبخانەیەکی سووک و قەبارە نزمە بۆ شیکردنەوەی (Decode) فایلەکانی GIF. ئەم کتێبخانەیە هەر فرێمێکی GIF دەکات بە پیکسێڵی خاو (RGBA).
gif-favicon.min.js: فرێمە شیکراوەکان لەسەر canvasـێکی شاراوە جێبەجێ (Render) دەکات و دواتر هەر فرێمێک دەگۆڕێت بۆ image/png. لە کۆتاییدا، ناونیشانی hrefـی تاگی <link rel="icon"> لە پەڕەکەدا بەم ناونیشانە PNGـانە بە شێوەیەکی بەردەوام دەگۆڕێت بۆ ئەوەی جووڵە (Animation) دروست بکات.
تێبینییە تەواوکەرەکان
پشتیوانیکردن لە وێبگەڕەکان
پاراستنی سەرچاوەکان: کتێبخانەکە بە شێوەیەکی خۆکاری جووڵەکە ڕادەگرێت کاتێک تابـی (Tab) وێبگەڕەکە شاراوە (Hidden) دەبێت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی بێهوودەی سەرچاوەکان (ئەمەش بە بژاردەی pauseOnHidden دەتوانرێت دەستکاری بکرێت).
زۆر بە کورتی (گرنگ)
ئەگەر حەزت لێیەتی، هەردوو کتێبخانەکە لەو بەستەرانەی خوارەوە دابەزێنە:دوو دێڕی سەرتر، بانگهێشتکردنی کتێبخانەکانەیە، دێڕی سێهەم ناساندنی فایلەکەی gifـە. سەرنج بدە کە لە هەرسێک دێڕدا، شوێنەکان و ناوی فایلەکەی خۆت دابنێی.
ئەمە زۆر ساکارتر بوو، وانییە؟! (تەنیا سێ دێڕ).
سەرکەوتوو بیت!
بارکردنی سەرنجەکان...