کەریم کابان

کەریم کابان

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/08/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 17
کاتی خوێندن: 1 خولەک

عەبدولکەریم جەلال مەحموود ناسراو بە کەریم کابان


ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد - کەریم کابان - لەدایکبووی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانث لە سلێمانی. ئەو یەکێک بووە لە گۆرانیبێژە ناسراووەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کاری کردووە، هەر بە منداڵی ناردوویانەتە حوجرە و لەوێ فێری خوێندەواری بووە، دواتر قۆناغی سەرەتاییی لە قوتابخانەی فەیسەڵی ئوولا لە سلێمانی تەواو کردووە.
نموونەیە لە گۆرانییەکانی مامۆستا کەریم کابان:


لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی دێسامبری ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ خزمەتکردن بە ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی، لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانەدا لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی نێژرا.

هاوبەشکردن