کە‌ منداڵ بووم

کە‌ منداڵ بووم

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2013/04/02 (بەڕۆژکرا: 2026/10/10)
بینین: 2116
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کە‌ منداڵ بووم

 هەڵبەستێک لە مامۆستا شێرکۆ بێکەس


لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد
وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان،
سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش.
وڕکم ئە‌گرت،
دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم
بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم
ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…!
لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
واتە‌ی کامە‌رانیی لای من
لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما
بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما
فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م
گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م!.
لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم
سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی،
گە‌شاوە ‌و ئاڵ
وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ
بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌..
دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!.
کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم.
- لە‌ ماڵی پوورە‌ مە‌نیجە‌-
ترشیات بکڕم
کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو
لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا
کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام
ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام!
لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو:
شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو هەڵدێنم
لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان
پێڵاوی تازە‌ بنوێنم!
کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم
زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی
بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی
جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم
وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم
وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون
پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم
نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌
وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن
تا بە‌یانیی چاو هەڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!


هاوبەشکردن