کێکی ماکارۆنی
مۆدێلی یەکەم
پێداویستییەکان
یەک پیوازی مامناوەند (١٠٠ گرام)نیوە بیباری دۆڵمەیی گەورە (٨٠ گرام)
٣٠٠ گرام ماکارۆنی یان نزیکەی نیو پاکەتی ماکارۆنیی ٧٠٠ گرامی
١٠٠ گرام سۆسیس یان دوو پارچە سۆسیسی بچووک
پێنج کەچکی چێشتخواردن پەنیری پیتزا (٥٠ گرام پەنیری پیتزای ڕەندەکراو)
سێ هێلکە
٢٠٠ گرام گۆشتی چەرخکراو (یەک قاپی ماستخۆری پڕ لە گۆشتی چەرخکراو)
چارەکێک کەچکی چایخۆری زەعفەران
قالبی تێفلۆن بە شێوەی دڵ بە تیرەی ٢٤ سانتیمەتر
گازی فێڕ
سێ کەچکی چێشتخواردن ڕوبی تەماتە (١٢٠ گرام)
نیو فینجان ڕۆن (نزیکەی ٥٠ گرام)
خوێ و بیبار بە ڕێژەی پێویست
سێ کەچکی چێشتخواردن ماست (٦٠ گرام)
بەم بڕە پێداویستییە، بە قەبارەی کەشەفێکی مامناوەند لەم خواردنەمان دەبێت.
شێوازی ئامادەکردن
یەک پیوازی مامناوەند لەگەڵ نیوە فینجانی ڕۆن سووردەکەینەوە. گۆشتی چەرخکراوی لێ زیاد دەکەین و بە باشی تێکەڵی دەکەین.
خوێ، بیبار و ڕوبی تەماتەی لێ زیاد دەکەین.
بیباری دۆڵمەیی وردکراوی لێ زیاد دەکەین. بەمە تێکەڵەی گۆشت ئامادەیە.
لە قابڵەمەیێکدا ئاو دێنینە کوڵان و پێنج کەچک خوێی لێ زیاد دەکەین.
ماکارۆنییە درێژەکان دەکەین بە نیوە و دەیانخەینە ناو ئاوی کوڵاو.
کاتێک ماکارۆنی نزیکەی ١٠ خولەک کوڵا، نەرم دەبێت. دوای نەرمبوونی، لە سووزمەی دەکەین و بڕێکی زۆر ئاوی ساردی بەسەردا دەکەین.
سێ کەچکی چێشتخواردن ماستەکە بە کەچک لێکدەدەین، پاشان سێ هێلکە و زەعفەرانی دێمکراوی لەگەڵ تێکەڵ دەکەین.
ماکارۆنییە پاڵێوراوەکە لەگەڵ مایەی هێلکە تێکەڵ دەکەین.
بنی قالبەکە بە کەمێک ڕۆن چەور دەکەین.
نیوەی ماکارۆنییەکە دەخەینە ناو قالبەکەوە، تێکەڵەی گۆشتەکەی بەسەردا دەکەین، دواتر کەمێک پەنیری پیتزای بەسەردا دەپرژێنین. (تێبینی: مایەی ماکارۆنی نابێت بگاتە لێوارەکانی قالبەکە).
بەشەکەی تری ماکارۆنییەکەی بەسەردا دەکەین و سەری قالبەکە بە فۆیڵێک دادەپۆشین. ماکارۆنییەکە لەناو قالبەکەدا بە دەست یان کەچک دەپەستێوین.
فێڕەکە لە نیو کاتژمێر پێشتر بە گەرمیی مامناوەند (١٦٠ بۆ ١٨٠ پلەی سانتیگراد) هەڵدەگیرسێنین و قالبەکە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دەخەینە سەر ڕەفی ناوەڕاستی فێڕەکە.
کێکی ماکارۆنیی پێژراوەکە لە فێڕ دەردەهێنین، ١٠ خولەک بەجێی دەهێڵین تا سارد بێتەوە، پاشان لە قالبەکەی دەردێنین.
بەشەکەی تری پەنیری پیتزا و سۆسیسە وردکراوەکان لەسەر کێکەکە دادەنێین.
کێکی ماکارۆنییەکە بۆ ماوەی ٥ خولەک دەخەینە ژێر گریلی فێڕەکە تا پەنیرەکان بتوێنەوە و ڕەنگێکی زێڕین بگرن.
دەتوانین سەری سۆسیسەکان بە سۆسی تەماتە و نۆکفرەنگی بڕازێنینەوە.
کێکی ماکارۆنی ئامادەیە.
بە خۆشی بیخۆن!
بارکردنی سەرنجەکان...