کێک بەستەنی قاوە بە شۆکۆلات
کەرەستەی پێویست
- یەک کەچکی مرەباخۆری بێکینگ پودر (هاوتای ٨ گرام)
- حەوت کەچکی چێشتخۆری خاکەی شەکر (هاوتای ١٥٠ گرام) بۆ ئامادەکردنی کێکی قاوە و یەک کەچکی چێشتخۆری خاکەی شەکر (هاوتای ٢٠ گرام) بۆ ئامادەکردنی خامەی فۆڕمگرتوو
- یەک لەسەر چواری کەچکی چایخۆری ڤانیلا
- دوو و نیو لیتر بەستەنی میوەیی لە چەند ڕەنگی جیاوازدا، هاوتای ١٢ پەرداخ بەستەنی (هاوتای ١٥٠٠ گرام)
- دوو کەچکی چێشتخۆری خاکە قاوەی خێرا (هاوتای ١٥ گرام)
- حەوت کەچکی چێشتخۆری ئاردی گەنم (هاوتای ١٤٠ گرام)
- چوار هێلکە
- ٢٠٠ گرام شۆکۆلاتی تەختەیی ٦٠ بۆ ٧٠ لەسەد بێخەوشی، بۆ ڕازاندنەوەی سەر کێکەکە
- سەد گرام خامەی پاستۆریزەی توند بۆ ڕازاندنەوە
- نیوەی یەک پاکەتی ٢٠٠ گرامی لە خامە
شێوازی ئامادەکردن
بۆ ئامادەکردنی کێکی قاوە:چوار هێلکەکە لەگەڵ یەک لەسەر چواری کەچکی چایخۆری ڤانیلا و ٧ کەچکی چێشتخۆری خاکە شەکر تێکەڵ دەکەین، بە لێکدەری برقی بۆ ماوەی نزیکەی ٥ خولەک لێکیدەدەین تا خەست بێت و قەبارەکەی دوو بۆ سێ هێندە زیاد بکات.
حەوت کەچکی چێشتخۆری ئاردی گەنم و یەک کەچکی مرەباخۆری بێکینگ پودر پێکەوە تێکەڵ دەکەین، بە هێڵەگ کەم کەم دەیکەینە ناو هێلکە لێدراوەکان و بە لسەک یان کەچکێک لێکیدەدەین.
دوو کەوچک ئاوی کوڵاو دەکەینە ناو دوو کەوچک خاکە قاوەی خێرا (نیسکافە)، لێکیدەدەین و دەیکەینە ناو باقی کەرەستەکان تا مایەی کێکی قاوەکە ئامادە بێت.
فێڕەکە لە نیو کاتژمێر پێشتر بە گڕی مامناوەند (١٦٠ بۆ ١٨٠ پلەی سەدی) دادەگیرسێنین. بنی دوو قاڵبی تێفلۆن بە شێوەی دڵ و بە تیرەی ٢٤ سانتیمەتر و هەروەها دوو قاڵبی تفلۆن بە شێوەی لاکێشە و بە درێژاییی ٢٦ سانتیمەتر، کاغەزی ڕۆنی دادەنێین و سەری چەور دەکەین. مایەی کێکەکەی تێدەکەین و لە نهۆمی ناوەڕاستی فێڕەکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک داینێین (تا ئەو کاتەی چەنگاڵ پێوەی نەنووسێت). پاشان لە فێڕ دەری دەهێنین تا سارد ببێتەوە. کێکەکە لە قاڵب دەردەهێنین و کاغەزەکەی لێ دەکەینەوە.
دوای پێژانی کێکەکە، لە بنکی قاڵبە تفلۆنەکەی بە شێوەی دڵ، کیسەی فریزەر دادەنێین. پاشان بە سێ ڕەنگی بەستەنی میوەیی ناو قاڵبەکە پڕ دەکەین و بۆ ماوەی نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە فریزەردا داینێین تا بەستەنییەکە بە تەواوی توند دەبێت. باشتر وایە هەر چینێک بەستەنی کە تێمانکرد، سەری ڕێکبخەین و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە فریزەردا داینێین، پاشان چینی دواتری بەستەنییەکەی بۆ زیاد بکەین.
بە هەمان شێوە، لە بنی قاڵبە تفلۆنەکەی بە شێوەی لاکێشە، کیسەی فریزەر دادەنێین. پاشان بە سێ ڕەنگ بەستەنی میوەیی ناو قاڵبەکە پڕ دەکەین، نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە فریزەردا داینێین تا بەستەنییەکە بە تەواوی توند بێت. باشتر وایە هەر چینێک بەستەنی کە تێمانکرد، سەری ڕێکبخەین و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە فریزەردا داینێین، پاشان چینی دواتری بەستەنییەکەی بۆ زیاد بکەین.
سەد گرام خامەی پاستۆریزەی توند دوو کاتژمێر لە فریزەردا دادەنێین، پاشان دەریدەهێنین و لەگەڵ یەک کەچکی چێشخۆری خاکەی شەکر تێکەڵی دەکەین.
بە لێکدەری برقی نزیکەی ٥ خولەک لێکی دەدەین تا خامەکە فۆڕم بگرێت.
کێکەکان لە دوو لای بەستەنییەکە دادەنێین، لێوارەکانی بەستەنییەکە بە چەقۆ ڕێک دەکەین. پاشان کەمێک لە خامە فۆڕمگرتووەکە دەکەینە سەر کێکەکە، بە پارچەگەلێک لە شۆکۆلاتی تەختەیی و خاکەی قاوە دەیڕازێنینەوە.
کێک بەستەنییەکە نزیکەی ٥ کاتژمێر لە فریزەردا دادەنێین تا ئامادەی پێشکەشکردن بێت.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...