کێ کەڕە؟!

کێ کەڕە؟!

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 13
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کێ کەڕە؟!


پیاوێک تێگەیشت کە گوێی هاوسەرەکەی گران بووە و بیستنی کەم بووەتەوە. بە مێشکیدا هات کە دەبێت بۆ هاوسەرەکەی گوێگر (سەمعەک) بکڕێت، بەڵام نەیدەزانی چۆن ئەم بابەتەی لەگەڵ باس بکات. بۆیە چووە لای دکتۆر و کێشەکەی لەگەڵ باس کرد.
دکتۆرەکە کوتی: «بۆ ئەوەی بتوانی بە وردی پێم بڵێی ڕادەی کەڕیی هاوسەرەکەت چەندە، تاقیکردنەوەیەکی سادە هەیە. ئەم کارە بکە و وەڵامەکەی بە من بڵێوە: سەرەتا لە مەودای چوار مەتریدا ڕاوەستە و بە دەنگی ئاسایی شتێکی پێ بڵێ. ئەگەر نەیبیست، هەمان کار لە مەودای سێ مەتریدا دووبارە بکەرەوە. پاشان لە دوو مەتریدا و بە هەمان شێوە لە یەک مەتریدا تا لە کۆتاییدا وەڵامت دەداتەوە.»
ئەو شەوە، هاوسەری پیاوەکە لە چێشتخانە سەرقاڵی ئامادەکردنی چێشتی شەو بوو و خۆشی لە ژووری تەلەڤیزیۆن دانیشتبوو. پیاوەکە بە خۆی گوت: «ئێستا مەودای نێوانمان نزیکەی چوار مەترە. با تاقیبکەمەوە.»
هەستا سەر پێ و بە دەنگی ئاسایی لە هاوسەرەکەی پرسی: «خۆشەویستم، بۆ شەو چیمان هەیە؟»
وەڵامێکی نەبیست. دوایە مەترێک چووە پێشتر و دیسان پرسی: «خۆشەویستم، نانی شەو چیمان هەیە؟»
دیسان هیچ وەڵامێک نەهات. دیسان چووە پێشتر و لە ناوەڕاستی هاڵدا کە نزیکەی دوو مەتر لە چێشتخانە و هاوسەرەکەیەوە دوور بوو، کوتی: «خۆشەویستەکەم، بۆ شەو چ لێدەنێی؟»
دیسان وەڵامێکی نەبیست. چووە پێشتر تا گەیشتە دەرگای چێشتخانەکە. پرسیارەکەی دووبارە کردەوە و دیسان هیچ وەڵامێک نەهات.
ئەمجارە ئەوەندە چووە پێشتر تا ڕێک لە پشتی سەری هاوسەرەکەی ڕاوەستا و کوتی: «خۆشەویستم، بۆ جەمی شەو چیمان هەیە؟»
ژنەکەی کوتی: «ئەیڕۆ پیاوەکە! ئەوە دەڵێی گوێت گران بوونە!! بۆ جاری پێنجەمە دەیڵێم: پڵاو و خۆرشتی مریشک!»


هاوبەشکردن