ئەگەر ئەو کیژی سابڵاغی وەدەس بێنم بە یەکجاری
دەکەم مڵکی دڵ و دینم نیساری خونچەکەی زاری
لە پێناوی دەنێم عومری درێژ و گیانی شیرینم
مرادم بێتوو حاسڵ کا لە دوو لێوی شەکەرباری
مژۆڵی چاوەکانی، قاتڵی سەد لاوی بەدبەختە
هەزاران بێ خەتا کەوتوونە داوی پرچی ڕەشماری
بە باڵا سەروی بوستانه، بە ڕوو شەمعی شەبوستانە
لە ڕوخساری نومایانە جەلال و سەنعەتی باری
مُضِيءٌ وَجهُها كَالشَّمسِ فَوقَ الطودِ إذ تَطلُع
مُنيرٌ أو كَبَدرِ الليلِ يجلُو كلَّ أقطارِ
هَواها مُنذُ حَلَّت بِالفُؤادِ كُلّما تَجري
دُموعي بالدَّما سالَت كَيَنْبوعٍ وَ أنهارِ
بگفتم ای شه خوبان دو چشمم چشمهی خون شد
بگفتا پیش من سودی نبخشد گریه و زاری
چو بی مهری از آن نامهربان دیدم، یقینم شد
که در آیین خوبان نیست جز جور و ستمکاری
بو ماهی عالم ئیشقند اورائیم اوت کیمین یانر
اوزم رنگی مگر گومر اولپ اولی کیمین ساری
دِیَم اللە خاتر نه، منی محنت دە الدرمه
دیر هیچ فایدسی یوختی منم یانم بو سوزلاری
کەمەندی پرچی وای گرتوم، دڵ و هۆشی وەها بردووم
قەتم نابێ هەتا مردن لە بەندی عیشقی ڕزگاری
دەبێ «حافز» لە زیندانی جەفادا هەر بناڵێنێ
لەگەڵ نازپەروەران بۆ خۆی دەکرد تووشی گرفتاری؟
دووکانی من لە چەن جۆرە مەتاع و جنسی تێدایە
بەڵام چ بکەم بە توورێکیش نییە لەم شارە کڕیاری
بارکردنی سەرنجەکان...