که‌لوپه‌لی پێویست
پیوازێکی مامناوه‌ندی (100 گڕام)دوو فینجان ڕۆن (200 گڕام) بۆ سوورکردنه‌وه پێویسته. (نزیک 90 گڕام له ڕۆنه‌که ده‌کارده‌کرێت و ئه‌وی‌تر ده‌مێنێته‌وه)
دوو دانه هێلکه
کاهوو و باینجان (ته‌ماته) (بۆ ڕازاندنه‌وه)
چوار دانه سێوک (یاڕه‌ماسی، پەتاتە) مامناوه‌ندی (700 گڕام) بۆ سازکردنی دوو قاپی ماست‌خۆری سێوکی ڕه‌نده‌کراو
زه‌رده‌چێوه، بیبار و خوێ به ڕێژه‌ی پێویست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له نزیک 14 دانه کۆتلێتی سێوکمان ده‌بێت.
شێوازی لێنان
دوو دانه له سێوکه‌کان بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر ده‌کوڵێنین و دوایه ده یه‌خچاڵ (سه‌لاجه)ی ده‌نێین تا سارد بێته‌وه و دواتر ورد ڕه‌نده‌ی ده‌که‌ین.
دوو دانه سێوکه‌که‌ی‌تر سپی ده‌که‌ین، ورد ڕه‌نده‌ی ده‌که‌ین، ئاوه‌که‌ی لێده‌گرین و فڕێیده‌ده‌ین.
پیوازه‌که سپی ده‌که‌ین، ورد ڕه‌نده‌ی ده‌که‌ین، ئاوه‌که‌ی لێده‌گرین و فڕێیده‌ده‌ین.
پیوازه ڕه‌نده‌کراوه‌که، هه‌موو سێوکه‌کان، دوو دانه هێلکه، خوێ، بیبار و زه‌ڕده‌چێوه تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین تا قیمه ئاماده بێت.
دوو فینجان ڕۆن دا‌غ ده‌که‌ین، کۆتلێته‌کان به گڕی که‌م سوورده‌که‌ینه‌وه و له کاتی برژیندا سه‌ری تاوه‌که داده‌نێین تا نێوی کۆتلێته‌کانیش ببرژێت.
به که‌مێک کاهوو و باینجانی وردکراو کۆتلێته‌کان ده‌ڕازێنینه‌وه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...