کۆئەندامی داپۆشین
پێکهاتە، کارکرد و نەخۆشییەکانی
چاوپێداخشاندن
کۆئەندامی داپۆشین چییە؟
کۆئەندامی داپۆشین چینی دەرەوەی جەستەیە. لە پێست، نینۆک، قژ، ڕژێن و دەمارەکانی پێست پێکهاتووە. کۆئەندامی داپۆشین وەک بەربەستێکی فیزیکی کاردەکات و جەستە لە بەکتریا، چڵککردن، ئازار و تیشکی خۆر دەپارێزێت. هەروەها یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە دەدات و ڕێگە دەدات بە هەستەکانی پێست وەک گەرمی و ساردی.چی کۆئەندامی داپۆشین پێکدێنێت؟
کۆئەندامی داپۆشین سیستمێکە کە لە چەند پێکهاتەیەکی سەرەکی پێکهاتووە: پێست، نینۆک، قژ و ڕژێنەکان، لەگەڵ ئەو دەمار و ڕەگە خوێنییانەی کە پشتگیریان دەکەن.پێست
پێست گەورەترین و قورسترین ئەندامە لە جەستەدا. کێشی نزیکەی 2.7 کیلۆگرامە (یان زیاتر) و ئەستوورییەکەی نزیکەی ٢ میلیمەتر دەبێت. لە شوێنە هەستیارەکانی وەک پێلکی چاو تەنکترە و لەو ڕوویانەی کە گوشاری زیاتریان لەسەرە، وەک بەری پێیەکان، ئەستوورترە. یەک ئینچ لە پێست نزیکەی ١٩ ملیۆن خانە لەخۆدەگرێت.
پێست لە سێ چین پێکهاتووە، لەگەڵ دەمارەکان کە هەستە جیاوازەکان لە هەر چینێکدا دەناسنەوە:
● ئێپیدێرم: چینی سەرەوەی پێستە. ئەمە ئەو بەشەی پێستە کە دەدیترێت و دەستی لێددرێت. لە سێ جۆر خانە پێکهاتووە: میلانۆسیت، کراتینۆسیت و لانگرهانس. ڕەنگ بە پێست دەدات و بەربەستێکی دژە ئاو دابین دەکات.
● دێرم: چینی ناوەڕاستی پێستە. ئەم چینە ئەستوورترینە. ڕژێنەکانی ئارەقە و چەوری و فۆلیکڵەکانی قژی تێدایە.
● هیپۆدێرم: چینی خوارەوەی پێستە. ئەوە چینی چەورییەکەی پێستە کە یارمەتی بەرگریی جەستە دەدات.
قژ
قژ کاری زیاتر لە جوان دەرکەوتن دەکات. مووی سەر یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی گەرما لە جەستەدا. مژۆڵک و برۆکان یارمەتی پاراستنی چاوەکان دەدەن لە پیسی هەوا و باران.قژ لە پرۆتینێک دروستکراوە بە ناوی کراتین. قژ لە سێ بەش پێکدێت: لاسک، فۆلیکڵ و پیواز.
● لاسکی قژ: ئەو بەشەی قژە کە دەدیترێت، دەستی لێدەدرێت و ستایلی دەدرێتێ.
● فۆلیکڵی قژ: پێکهاتەی لوولەیی کە قژ لە پێستتدا ڕادەگرێت.
● پیوازی قژ: لە ژێر پێستدایە و بەرپرسە لە گەشەی قژ.
ڕەقبوونی قژ کاری کۆئەندامی داپۆشینی جەستەیە. هەموومان ماسولکەی ڕاستکردنەوەی قژمان هەیە کە بەستراونەتەوە بە فۆلیکڵەکانی قژ و پێستمانەوە. کاتێک ئەم ماسولکانە گرژ دەبن، وا دەکەن قژ ڕەق ڕاوەستنێت. "ڕاستبوونەوەی قژ" ئەوەیە کە دەیبینین کاتی گرژبوونی ئەم ماسولکە بچووکانە.
نینۆکەکان
● ڕووگەی نینۆک: ئەو بەشە ڕەقەی نینۆک کە دەدیترێت.
● نوێنی نینۆک: پێستی ژێر ڕووگەی نینۆکە.
● کوتیکڵ: پێستە تەنکەکەی بنی ڕووگەی نینۆکە.
● ماتریکس: ڕیشەی نینۆکە کە بەرپرسیارە لە گەشەکردنی نینۆک.
● لونولا: بەشی سپی و کەوانەی ڕووگەی نینۆکەکان.
ڕژێنەکان
ڕژێنەکان لە تەواوی پێستدا هەن. ئەوان ماددەی وەک ئاو، خوێ یان ڕۆن لە ژێر پێستەوە دەردەکەن بۆ ڕووی پێست. کۆئەندامی داپۆشین ئەم ڕژێنانەی تێدان:● ڕژێنە ئارەقدەرەکان. ئەو ڕژێنانەن کە ئارەقە لە ڕێگەی پێستەوە دەردەدەن. دوو جۆر ڕژێنی ئارەقدەر هەیە: ڕژێنی ئیکرین و ڕژێنی ئەپۆکرین. ڕژێنەکانی ئیکرین لە هەموو جەستەدان و بەڕووی کونیلەکاندا دەکرێنەوە، لە کاتێکدا ڕژێنەکانی ئەپۆکرین دەکرێنەوە بۆ ناو فۆلیکڵەکانی قژ.
● ڕژێنە چەورییەکان. ئەم ڕژێنانە چەوری (ڕۆن) بەرهەم دێنن و بە دەموچاو چەوری دەبەخشن.
● ڕژێنە سیرۆمینۆسەکان. ئەمانە ئەو ڕژێنانەی ناو گوێن کە مۆمی گوێ دەردەدەن.
● ڕژێنەکانی مەمک. ئەمانە ڕژێنەکانی سەر سینگی مرۆڤن. لە ژناندا ڕژێنەکانی مەمک دوای منداڵبوون شیر بەرهەم دێنن.
کردار
ئامانجی کۆئەندامی داپۆشین چییە؟
کۆئەندامی داپۆشین، جەستە لە چڵککردن و ئازارەکانی دەرەکی دەپارێزێت. ئەوە زرێپۆشی جەستەیە و یەکەم هێڵی بەرگرییە لە دژی ڤایرۆس، بەکتریا و میکرۆبەکانی تر. جەستە لە تیشکی زیانبەخش دەپارێزێت و یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە دەدات. کۆئەندامی داپۆشین چەوری، ئاو، گلوکۆز و ڤیتامین D هەڵدەگرێت و یارمەتیدەرە بۆ پشتگیریکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکان.کۆئەندامی داپۆشین چەندین ئەرکی گرنگی هەیە. ئەو کۆئەندامە:
● پاراستنی فیزیکی لە بەکتریا و گەردیلەکان
● بەرگری و یارمەتی چاکبوونەوە له داڕووشەکان، بڕین و ئازارەکانی تر
● دوورکردن و پاراستنی جەستە لە چڵککردن
● پاراستنی جەستە لە تیشکی سەروو بنەوشی خۆر (UV) و سووتانەوە
● دەردانی چەوری، ئارەقە و پاشماوەکانی تر لە لەش
● ڕێکخستنی پلەی گەرمیی جەستە و ڕێگە دان بۆ فێنکیی لەش
● یارمەتی دانی جەستە بۆ هەستکردن بە گەرما و سەرما و ناسینی هەستەکانی تر
● دروستکردنی ڤیتامین D
ئەناتۆمی
کۆئەندامی داپۆشین چۆن لەگەڵ سیستمەکانی تر کاردەکات؟
جەستە وەک ئامێرێکی ئاڵاو وایە. هەموو ئەندامەکان، بەشەکان و سیستمەکانی لەش پێکەوە کاردەکەن هەتا هەموو شتێک چاودێری بکەن کە وەک پێویست کاربکەن. کۆئەندامی داپۆشین ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی سیستەمەکانی تر بۆ پاراستنی ئەرکەکانیان.بۆ نموونە، یارمەتی کۆئەندامی بەرگری لەش دەدات چونکە یەکەم هێڵی بەرگرییە لە بەکتریا و چڵککردن. هەروەها خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەنێرێت بۆ شوێنی برینەکان بۆ دەستپێکردنی ڕەوتی چاکبوونەوە.
کۆئەندامی داپۆشین یارمەتی لەش دەدات لە مژینی ڤیتامین D کە وەک هۆرمۆنێک کاردەکات و گرنگە بۆ تەندروستی ئێسکەکان چونکە کاریگەری لەسەر مژینی کالیسیۆم دەبێت.
ئەو مووە وردانەی ناو کەپۆ یارمەتی کۆئەندامی هەناسە دەدەن چونکە تۆز و گەردیلەکانی تر دەپاڵێون پێش ئەوەی بچنە ناو سییەکان.
نەخۆشی و تێکچوونەکان
نەساخی یان تێکچوونە باوەکانی کۆئەندامی داپۆشین چین؟
کۆئەندامی داپۆشین ناوازەیە چونکە زۆربەی نەساخییەکانی پەیوەست بەوی دیارن. بە پێچەوانەی ئەندامەکانی ناوەوە، نەخۆشییەکانی پێست، قژ و نینۆکەکان بە گشتی بەدەرەوەن واتە تۆ و چاوەدێری تەندروستیت دەتوانن بیانبینن.تێکچوونەکانی پێست
هەندێک لە تێکچوونە باوەکانی پێست بریتین لە:● هەستیاریگەلێکی وەک دێرماتیتی بەرکەوتن و پەڵەی ژەهراوی ئایڤی
تێکچوونی قژ
هەڵوەرینی قژ باوترین نەخۆشییە کە کاریگەری لەسەر قژ هەیە. هەندێک جۆری هەڵوەرینی قژ کاتییە و هەندێکی تریش هەمیشەیین. باوترین جۆرەکانی هەڵوەرینی قژ بریتین لە:● قژهەڵوەرینی ئاریاتا. هەڵوەرینی پەڵەیی قژ بەهۆی نەخۆشییەکی خۆبەرگریانە.
● کڕێژ. دەبێتە هۆی دروستبوونی توێخی سپی یان زەرد لەسەر پێستی سەر و لاسکی موو. هەروەها بە چڵککردنی پێستی چەوری ناسراوە.
تێکچوونی نینۆک
وەک پێکهاتەکانی تری کۆئەندامی داپۆشین، نینۆکەکان هەمیشە لەبەرچاون. کێشەی نینۆکەکان دەتوانێت بەهۆی پێڵاو، پاکوخاوێنی ناتەواو یان بەکارهێنانی نادروستی کارتیخ یان کورتکەری نینۆک بێت. هەندێک لە نەخۆشییە باوەکانی نینۆک بریتین لە:● ئۆنیکۆمایکۆزیس. کارگی نینۆک لە نینۆکەکانی دەست یان پێدا.
تێکچوونی ڕژێنەکان
هەندێک نەخۆشیی ڕژێنەکانی ئارەقە و چەوری بریتین لە:● پڕئارەقەیی. ئارەقکردنی لەڕادەبەدەر.
ئەم بابەتە بە سەرپەرشتی مامۆستای بایۆلۆجی ئامادەکراوە.
سەرچاوەکان:
بارکردنی سەرنجەکان...