کووکووی مریشک

کووکووی مریشک

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/17)
بینین: 11
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کووکووی مریشک


کەرەستەی پێویست

  • یەک لای سینگی مریشک (١٥٠ گرام)
  • یەک لەسەر چواری کەچکی چایخۆری زەعفەران
  • سێ دانە هێلکە
  • خوێ، بیبار و زەردەچێوە بە ڕێژەی پێویست
  • نیو فینجان ڕۆن (٥٠ گرام)
  • یەک کەچکی چێشتخۆری زرشک (٥ گرام)
  • سێ دانە پیوازی مامناوەند (٣٠٠ گرام)
بەو بڕە کەرەستەیە بە ئەندازەی تاوەیەکی بچووک لە «کووکووی مریشک»مان دەبێت.

شێوازی پێژان

یەک دانە پیواز، یەک لای سینگی مریشک، خوێ، بیبار، زەردەچێوە و یەک پەرداخ ئاو لە ناو قابڵەمەدا تا بۆ ماوەی نزیکەی یەک کاتژمێر بپێژرێت. دوای ئەوەی مریشکەکە کوڵی و ئاوەکەی بە گشتی تەواو بوو، مریشکەکە وردورد دەکەین.

یەک لەسەر چواری کەچکی چایخۆری زەعفەران لەگەڵ کەمێک ئاوی کوڵاو دێم دەکەین تا زەعفەرانی توواوە بەدەست بێت.

دوو دانە پیواز لەگەڵ نیو فینجان ڕۆن بە گڕی بەرز سووردەکەینەوە و کەمێک زەردەچێوەی بۆ زیاد دەکەین. دوایە ڕۆنەکەی جیا دەکەینەوە و پیوازداخەکان ڕادەخەین تا کەمێک وشک و برژاو ببێت و ڕۆنە ماوە بۆ کووکوو بەکاردەهێنین.

هێلکەکان، پیوازداخ، مریشکەی وردکراو، زەعفەرانی توواوە، خوێ و بیبار پێکەوە لێکدەدەین تا مایەی کووکوو ئامادە ببێت.

ڕۆن لە ناو تاوەیەکی بچووکدا داخ دەکەین، نیوەی مایەی کووکووی تێدەکەین. یەک کەچک زرشکی شۆردراو زیاد دەکەین و پاشان باقی کەرەستەکانی دیکە زیاد دەکەین، دوایە سەر تاوەکە دادەنێین تا کووکوو کەمێک خۆبگرێت.

کووکوو بڕبڕ دەکەین و سەری تاوەکە دادەنێین. دوای کەمێک پێژان، دیسان لەسەر شوێنی بڕینی پێشوو دەیبڕین بەڵام سەری تاوەکە دانانێینەوە تا لێوارە بڕاوەکانی کووکوو سوور و برژاو بن.

کووکوو هەڵدەگێڕینەوە تا لایەکەی دیکەشی سووربێتەوە، بەڵام سەری تاوەکە دانانێین تا کووکوو ببرژێت.

کووکوو ئامادەیە، لە دەفردا دەیکێشین بۆ میوانداری.

نۆشی گیان!








هاوبەشکردن