چۆن کووکووی سەوزە و تۆن ماسی (مۆدێلی ١) لێبنێین؟
پێداویستییەکان
- ٨ دانە هێلکە
- چوار قاپی ماستخۆری سەوزەی کووکووی وردکراو بەرامبەر ٣٦٠ گرام سەوزەی وردکراو (نزیکەی ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ گرام سەوزەی پاکنەکراوی پێویستە کە بریتییە لە: کەوەر، جەعفەری، گژنیژ و شوید).
- خوێ بە ڕێژەی پێویست
- یەک فینجان ڕۆن نزیکەی ١٠٠ گرام
- یەک کەچکی چێشتخۆری زرشک بەرامبەر ١٠ گرام
- یەک قوتو تۆن ماسی ١٨٠ گرامی
بەم بڕە پێداویستییە، بە قەبارەی یەک تاوەی گەورە لە «کووکووی سەوزە و تۆن ماسی»مان دەبێت.
شێوازی ئامادەکردن
چوار قاپی ماستخۆری سەوزەی کووکووی تازەی وردکراو، هەشت دانە هێلکە، خوێ و بیبار لەگەڵ یەکتر تێکەڵ دەکەین تا مایەی کووکووی سەوزە ئامادە بێت. تازەیی سەوزە لە بۆندار و بەتام بوونی کووکودا زۆر کاریگەرە.
یەک فینجان ڕۆن لە تاوەیەکی گەورەدا گەرم دەکەین، نیوەی مایەی کووکو دەکەینە ناوی و سەری دەفرەکە دادەنێین تاکو کووکو کەمێک خۆی بگرێت.
تۆن ماسی دەکەینە سەر کووکو، بە کەچک ڕووی یەکدەست دەکەین. دوایە کەمێک زرشکی بەسەردا دەپرژێنین.
نیوەکەی تری پێکهاتەکانی کووکو دەکەینە سەر تۆن ماسی و زرشکەکە و سەری دەفرەکە دادەنێین تاکو کووکو خۆی بگرێت.
کووکو دەبڕین، سەری دەفرەکە دادەنێین، دوای کەمێک پێژان، دووبارە بەشە بڕدراوەکان دەبڕینەوە بەڵام سەری دەفرەکە دانانێین تا لێوارەکانی کووکوویش سوور و برژاو بێت.
کووکو هەڵدەگێڕینەوە، تاکو لایەکەی تریشی سوور بێتەوە (سەری دەفرەکە دانانێین تاکو کووکو ببرژێت).
کووکو دەکەینە ناو دەفرێک. دەکرێت بە چەند دانە لە ترشیاتی گێزەر و کیوی، خەیارشۆر و تەماتە بڕازێنرێت.
نۆشی گیان.
بارکردنی سەرنجەکان...