کلکی مانگایه‌که بگره!!

کلکی مانگایه‌که بگره!!

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2012/10/06 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 2208
کاتی خوێندن: 1 خولەک

لاوێک بۆ خوازبێنی کچێک چووبوه لای باوکی کچه‌که که وه‌رزێڕ بوو. کابرا پێی کوت:

- بڕۆ له‌و سه‌ری زه‌وییه‌که ڕاوه‌سته من سێ جوانه‌گا ده‌نێرم، ئه‌گه‌ر بتوانی کلکی یه‌کیان بگری، کچه‌که‌مت ده‌ده‌مێ...
لاوه‌که قه‌بووڵی کرد. ده‌رگای ته‌ویله‌ی یه‌که‌م که گه‌وره‌تر بوو له‌وانی‌تر، کراوه. جوانه‌گایه‌کی زه‌لام و تووڕه غاریدایه لاوه‌که و ئه‌ویش لایدا تا لێی تێپه‌ڕێ. دووهه‌مین ده‌رگا که چووکتر بوو کراوه و جوانه‌گایه‌کی چووکتر هاته‌ده‌ر. لاوه‌که بیری کرده‌وه که کاری پێی نه‌بێت باشتره هه‌ڵبه‌ت ئه‌وی سێهه‌می چووکتر ده‌بێت و به سانایی ده‌توانێ کلکی بگرێ.
ده‌رگای سێهه‌می کراوه و جوانه‌گایه‌کی وردیله‌ی کزۆکه غاریدا ده‌رێ. لاوه‌که به بزه‌یێکه‌وه خۆی هاویشته سه‌ر پشتی جوانه‌گا و داهاته کلکی تا بیگرێت به‌ڵام کلکی بـڕابوو!!!
له ژیانیشدا هێندێک هه‌ل هه‌ڵده‌که‌ون که دواتر دووپاته نابنه‌وه، جا بۆیه وا باشتره له یه‌که‌مین هه‌ل که‌ڵک وه‌رگرین.


وشە سەرەکییەکان: کلک مانگا چیرۆک

هاوبەشکردن