با بە یەکەوە کفتەی برنجی سازکەین
پێداویستییەکان
یەک پەیمانە ڕۆن*، نزیکەی ١٠٠ گڕامدوو هێلکە
دوو کەچکی خواردن ڕوبی تەماتە**، نزیکەی ٨٠ گڕام
خوێ و زەردەچێوە بە ڕێژەی پێویست
دوو کەچکی خواردن ئاردی برنج، نزیکەی ٣٠ گڕام
دوو قاپی ماستخۆری پڕ گۆشتی چرخکراو، نزیکەی ٦٠٠ گڕام
بیست دانە قەرەڵوو***، نزیکەی ١٠٠ گڕام
یەک پەیمانە برنج، نزیکەی ١٣٠ گڕام
یەک پەیمانە لەپە****، نزیکەی ١٢٠ گڕام
٢٥٠ گڕام سەوزی کفتەی پاک نەکراو (کە نزیکەی ١٠٠ گڕام سەوزی پاککراو و وردکراوی لێ دەکەوێتەوە، واتا یەک قاپی ماستخۆری سەوزی کفتەی وردکراو)، لەوانە: شویت، تەرخوون، کەوەر، جەعفەری*****، نەعنە، مەرزە
یەک دانە پیوازی ناوەند، نزیکەی ١٠٠ گڕام
بەم بڕە پێویستییانە، دەتوانین یەک تاوەی گەورە یان نزیکەی ١٤ دانە «کفتەی برنجی» ئامادە بکەین.
شێوازی دروستکردنی کفتەی برنجی
یەک پەیمانەی پڕ برنج لەگەڵ یەک کەچکی خواردن خوێ، بۆ ماوەی یەک-دوو کاتژمێر دەیکەینە ئاوەوە. پاشان دەیکوڵێنین.
یەک پەیمانە لەپە دەشۆینەوە، لەگەڵ کەمێک خوێ و زەردەچێوە دەیکوڵێنین تا ئاوەکەی تەواو بێت.
دوو قاپی ماستخۆری پڕ گۆشتی چرخکراو، یەک قاپی ماستخۆری سەوزی کفتەی وردکراو، برنجی ئاوپاڵێوکراو، لەپەی کوڵاو، دوو کەچک ئاردی برنج، دوو هێلکە و کەمێک خوێ لەگەڵ یەکتر تێکەڵ دەکەین و بە باشی هەڵیدەشێلین تا مایەی کفتەی برنجی ئامادە دەبێت.
به یەک پیواز لەگەڵ یەک پەیمانە ڕۆن لە تاوەیەکی گەورەدا ڕۆنوپیواز سازدەکەین، کەمێک زەردەچێوە و دوو کەچک ڕوبی تەماتەی لێ زیاد دەکەین و لێکیدەدەین تا ئاوەکەی بڕوا. پاشان چوار پەیمانە ئاوی بۆ زیاد دەکەین و دەیهێڵین تا وەکوڵبێت. کفتەکان بە قەبارەی پرتەقاڵێک سازدەکەین و لە ناوەڕاستی هەر کفتەیەکدا قەرەڵوویێک دادەنێین و دەیکەینە ناو ئاوەکە کە خەریکی کوڵانە. ئەو قەرەڵووانەی دیکەش دەکەینە ناو ئاوی کفتەکە. سەری دەادەنێین و دەیهێڵین کفتەکان بە ئاگری نزم بۆ ماوەی یەک-دوو کاتژمێر بکوڵێن و ڕۆن بدەنەوە.
کفتەکان لە ناو دەفرێکدا دەکێشین بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ خواردن.
| ڕۆن* | زەیت |
| ڕوبی تەماتە** | دۆشاوی تەماتە |
| قەرەڵوو*** | هەڵووچەی ڕەشی گەورە |
| لەپە**** | لەتکەنۆک |
| جەعفەری***** | مەعدەنووس |
بارکردنی سەرنجەکان...