«کاکه؛ یه‌ک دوو دانه له کتابه‌کانت وه‌من ده‌ده‌ی؟»
نازانم کێ نه‌سیحه‌تی کردبوو که له‌پـڕڕا عاشقی کتاب خوێندنه‌وه ببوو!
کوتم:
«هه‌ر کام له‌و کتابانەت ده‌وێ هه‌ڵگره.»
چووه لای کتابخانه‌که‌م و دوو کتابی ئه‌ستووری هه‌ڵگرت. به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نی وی نه‌ده‌بوون. سپاسی کرد و ڕۆیی. ده‌مزانی به که‌ڵکی وی نایه‌ن و ده‌یانهێنیته‌وه. یه‌ک دوو خوله‌کی‌تر هه‌ستام و دوو سێ کتاب که بۆ ته‌مه‌نی وی به‌سوود بوون، هه‌ڵمبژارد و بۆم برد. له دیوی خۆی نه‌بوو ... دیتم له چێشتخانه‌یه و کتابه‌کانی له‌سه‌ر کورسییه‌ک داناوه و چۆته سه‌ریان تا بگاته قاپی شیرینییه‌کان!
بارکردنی سەرنجەکان...