کاکەی فەلاح

کاکەی فەلاح

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 11
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کاکەی فەلاح

محەممەد کوڕی محەممەدئەمین کوڕی قادر ناسراو بە کاکەی فەلاح -شاعیری شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامەنوسی لێهاتووی کورد- ساڵی ١٩٢٨ی زایینی لە چوارتا (شارباژێڕ)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی چاوی بە ژیان ھەڵێناوە و لەخێزانێکی دەستکورت و ھەژار و نەخوێندەواردا پەروەردە بووە، هەر لەوێ لە قوتابخانەی سەرەتایی چوارتا خەریکی خوێندن بوو.

کاکەی فەلاح پاشان چووە سلێمانی بۆ خوێندنی قۆناغی قوتابخانەی ناوەندی. ھەندێکی خوێند و کەوتە ناو خەباتی سیاسی نهێنییەوە. چەند جار لە بەندیخانەکانی بەغدا و کووت و ناسریە و ئەبوغورێب گیرا. دوای تەواوکردنی سزاکەی هاتەوە سلێمانی و بەیەکجاری وازی لە سیاسەت هێنا. دواتر چاپخانەیەکی بچووکی پێکهێنا، هەندێ کتێبی دەگمەنی کوردی چاپ کردەوە و خەریکی شێعر و نووسینی خۆی بوو. هەروەها ڕۆژنامەی ژین کە کاتی خۆی پیرەمێرد لە ساڵی ١٩٣٩وە هەتا کۆچی دوایی لە ١٩٥٠ دەری دەچوواند، کاکەی فەلاح ئەو ڕۆژنامەیەی پیرەمێردی لە ١٩٧٠ بۆ ماوەی چوار ساڵ بڵاودەکردەوە. ئەم کارەی پڕ سوود دەبێ لە ڕووی خوێندەوارییەوە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات و لە ڕووی داراییەوە ماڵ و منداڵی پێ بەڕێوە دەبات.

کاکەی فەلاح ساڵی ١٩٩٠ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان نێژرا.


بەرھەمەکان

  • دوو کۆمەڵە ھۆنراوەی منداڵان بەناوی «چرۆ» ‌و «سروود»
  • دیوانێکی ھۆنراوە
  • ئۆدیبی پاشا (وەرگێڕان لە عەرەبیەوە)
  • دیوانی کاکەی فەلاح بە پێشەکی دکتۆر «عیزەدین مستەفا»
  • کاروانی ھۆنراوەی نوێی کوردی بەرگی یەکەم و دووهەم
  • چۆلەکەی پاساری
  • دیوانێکی نوێ دوای کۆچی دوایی



هاوبەشکردن