کابۆی

کابۆی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/13 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 10
کاتی خوێندن: 1 خولەک


کابۆی

کابۆیێک به سواری ئەسپ هاتە شار و بۆ ماندوویەتی دەرکردن و خواردنەوەی شتێک، لە تەنیشت میوانخانەیەک ڕاوەستا. سەیر ئەوە بوو، خەڵکی ئەم شارە خوویەکی خراپیان هەبوو کە گاڵتەیان بە غەریبەکان دەکرد.
کاتێک کابۆیەکە خواردنەوەکەی تەواو کرد و هاتەدەر، دیتی ئەسپەکەی دزراوە. گەڕاوە بۆ میوانخانەکە، ئازایانە دەمانچەکەی دەرهێنا و بەرەو سەرەوە بەرزیکردەوە و فیشەکێکی تەقاند. دوایە بە دەنگێکی ژیرانەوە هاواری کرد:
- کێهە لە ئێوە مرۆڤە خراپانە ئەسپەکەی منی دزیوە؟!
کەس وەڵامی نەداوە.
- زۆر باشە، من خواردنەوەیەکی دیکە دەخۆمەوە و تا ئەو کاتەی تەواوی دەکەم ئەگەر ئەسپەکەم نەگەڕێتەوە، ئەو کارە دەکەم کە لە تێکساس کردم! هەرچەند حەز ناکەم ئەو کارەی کە لە تێکساس کردم، دووپاتەی کەمەوە!
هەندێک لە ئامادەبووان خۆیان خڕکردەوە و بێدەنگ بوون. کابۆی، شووشەیەکی دیکەی خواردەوە، هەستا چوو بۆ دەرەوە و دیتی ئەسپەکەی بۆ شوێنی خۆی گەڕێندراوەتەوە. سوار بوو و بەرەو دەرەوەی شار وەڕێکەوت.
خاوەن میوانخانەکە بە هێمنی هاتە دەرێ و پرسی:
- هۆی ڕەفیق، پێش ئەوەی بڕۆی، بڵێ لە تێکساس چی ڕوویدا؟!
کابۆیەکە گەڕاوە و کوتی:
- ناچار بووم بە پێیان بچمەوە ماڵێ!




هاوبەشکردن