کابرای دەشتەکی و ئەسپی ڕەسەن

کابرای دەشتەکی و ئەسپی ڕەسەن

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/08/02 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 11
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کابرای دەشتەکی و ئەسپی ڕەسەن


پیاوێک ئەسپێکی ڕەسەن و زۆر جوانی هەبوو کە سەرنجی هەموو بینەرێکی ڕادەکێشا. هەموو کەس خەونی خاوەندارێتی دەدیت.
کابرایێکی دەشتەکیی دەوڵەمەند پێشنیاری کرد کە ئەسپەکە بە دوو وشتر بگۆڕێتەوە، بەڵام پیاوەکە ڕازی نەبوو. تەنانەت ئامادە نەبوو ئەسپەکەی بە هەموو وشترەکانی ئەو بگۆڕێتەوە.
کابرای دەشتەکیەکە لەبەر خۆیەوە کوتی: ئێستا کە ئەو ڕازی نییە ئەسپەکەی بە هەموو سامانم بگۆڕێتەوە، دەبێت بیر لە فێڵێک بکەمەوە.
ڕۆژێک خۆی کرد بە شێوەی سواڵکەر و لە کاتێکدا کە خۆی لە نەخۆشی دابوو، لەکن ڕێگا درێژ بوو. ئەو دەیزانی کە پیاوەکە بە ئەسپەوە بەوێدا تێدەپەڕێت. هەمان شت ڕوویدا…
پیاوەکە کاتێک ئەو سواڵکەرە نەخۆش و بێچارەی دیت، پڕ لە هاوخەمی، لە ئەسپەکەی دابەزی و ڕۆیشت بۆ لای پیاوە نەخۆشە هەژارەکە و پێشنیاری کرد کە بیبات بۆ لای پزیشک.
پیاوە سواڵکەرکە بە ناڵە وەڵامی داەوە: من لەوە هەژارترم کە بتوانم بە ڕێدا بڕۆم. چەند ڕۆژێکە هیچم نەخواردووە و ناتوانم لە جێگا هەستم. هێزی ترم نەماوە.
پیاوەکە یارمەتی دا کە سواری ئەسپەکە بێت. هەر کە پیاوە سواڵکەرکە دانیشتە سەر کورتان، پێی لە کەلەکەی ئەسپەکەدا و بە خێرایی ڕۆیشت.
پیاوەکە تێگەیشت کە فێڵی لێ کراوە. هاواری کرد: بوەستە! دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم.
کابرا دەشتەکییەکە کە شکی لێ بوو، کەمێک دوورتر وەستا.
پیاوەکە گوتی: تۆ ئەسپەکەمت دزی. ئیتر هیچم لە دەست نایەت، بەڵام تەنیا کەمێک ویژدانت هەبێ و یەک خواستی من جێبەجێ بکە:
"بۆ هیچ کەس باسی ئەوە مەکە کە چۆن فێڵت لێکردم…"
کابرا دەشتەکییەکە بە گاڵتە هاواری کرد: بۆچی دەبێت ئەم کارە بکەم؟!
پیاوەکە کوتی: چونکە ڕەنگە، ڕۆژێک نەخۆشێکی بێچارە لە قەراخ ڕێگادا کەوتبێتەوە. ئەگەر هەموو کەس ئەم چیرۆکە ببیسن، ئیتر کەس یارمەتی نادات.
کابرا دەشتەکییەکە شەرمەزار بوو. گەڕاەوە و بەبێ هیچ وتەیەک، ئەسپەکەی گەڕاندەوە بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی…


هاوبەشکردن