لە دەقە ئەدەبییەکانی کۆن و نوێدا، لە چیرۆک و مەتەڵ و پەندی پێشینیاندا، لە بەیت و باوی سەر زمان و گێڕدراوه له پشتاوپشتدا، له نەقڵ و نەزیلە و قسهی نەستەق و فەرهەنگی زارەکیدا، تووشی زۆر قسە یان وشهی سەیر و سەمەرە دەبین که لەوانەیە هەڵگری پەنذێکی گرنگ یا ئەزموونێکی بەنرخ بن بۆ کۆمەڵگەی ئێستا بە تایبەت بۆ چینی لاو و ئەوانەی که هێشتا نەکەوتوونەته ناو تەنگ و چەڵەمه و لە ژیانی ئاسایییاندا تاڵی و سوێریی ئەوتۆیان نەچێشتووه.
ئەوەی که زۆر ڕوونه، ئەوەیه که جۆری فەرهەنگی کۆن و ئێستا جیاوازییەکی زۆریان هەیه، جا بۆیه زۆر جار لەناو ئەو دەقانەی ئاماژەمان پێکردن، هێندێک وشە یان ڕسته هەن که له کاتی ئێستادا هێنانەسەر زمانیان لەبەر وەبەرچاوگرتنی حەیا و شەرمەوه، بڕێک حاستەمه. ناشکرێ لەبەر ئەو شەرمە، هەر بەجارێک وەلایان بنێین، چونکه ئەوانه بەرهەمی ئەزموونی پێشینیانی ئێمەن.
بۆ نموونه؛ ئەرێ دەکرێ له زمانی فارسیدا بەهۆی بەشی «هزلیات» که کۆمەڵێک دەق و هەڵبەستی بەناوبانگی شاعیری گەورەی فارس (سعدی)یه، هەر ئەو هۆنەره یان ئەو بەرهەمانەی ئەو وەلابنێین چونکه لەواندا باسی جووتبوون، تێکەڵی لەگەڵ ئاژەڵان و زۆر شتی تری کردووه؟! یان هۆنراوەی «جوان و ناحەز»ی حافزی مەهابادی لەبەر بێپەردەبوونی نیوبەیتەکانی یەکەمی، له ئەدەبی کوردی بسڕینەوە؟! یان «دیوان ایرج میرزا»ی فارسی و «دیوانی شێخڕەزای تاڵەبانی»ی کورد هەروەتر؟!
بۆیه ئەو لکەمان له ژێر لکی «کولتوور»دا ناو نا: «وەباڵ بەستۆی خۆت!» واتا دەتوانی نەیخوێنییەوه بەڵام ئەگەر خوێندتەوە، نابێ گلەیی بکەی و تێکهەڵبگلێی!!
فێڵی مام ڕێوی
شێر و گورگ لەسەر تەپکەیێک دانیشتبوون و قسەیان دەکرد. ڕێوی کە بەوێدا تێدەپەڕی، چاوێکی لە شێر کرد و بە تەوسەوە هەرایکرد:- ئەرێ چۆنـــــی؟!!
گورگ هەستا کە هەڕای بکاتێ و هەڵیدڕێ، بەڵام شێر بە دەستی پێشی گرت و کوتی:
- لێیگەڕێ! با هەر وا بڵێ، چتلێداوه؟!!
ڕۆژی دواتریش کە ڕێوی وای بە شێر کوت، گورگ ویستی هەستێت بەڵام شێر نەیهێشت! ڕۆژی سێهەم کە دیسان ڕێوی بە شێری کوت: "ئەرێ چۆنـــــی؟!!" گورگ چیدی خۆی بۆ ڕانەگیرا و بە خێرایی هەڕای کردەسەر ڕێوی و ئەویش هەڵات. هەروا کە گورگ لێی نزیک دەبۆوە، ڕێوی چووە نێو کونی کۆلکە دارێکی گەورە و لەوسەریڕا هاتەوەدەر. بەڵام گورگ کە زەلامتر بوو، سەری دەنێو کونی دارەکەدا حاسێبوو! ڕێوی لەولایەڕا هات و لە پشتەوەڕا دەگەڵ گورگ جووت بوو...
ڕۆژی دواتر کە شێر و گورگ لەسەر تەپکەکە دانیشتبوون، ڕێوی دیسان بەوێدا تێپەڕی و بە تەوسەوە کوتی:
- ئەرێ چۆنـــــــن!!
هەردووکیان سەریان داخست!!
بارکردنی سەرنجەکان...