ڕۆژووی منداڵان

ڕۆژووی منداڵان

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2019/06/19 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 1180
کاتی خوێندن: 1 خولەک

ڕۆژووی منداڵان


کابرایەک بە میوانی چووە ماڵە برادەرێکی لە شارێکی دوور. ئەو ماڵە دوو منداڵی چووکەیان هەبوو کە بەڕۆژوو بوون.
میوان کوتی: "کاکە ئەوە چۆن دڵت دێ ڕۆژوویان پێدەگری، گوناحن؟!"
خاوەن‌ماڵ کوتی: "کاکە گیان کارت نەبێ، بۆخۆم چاتر دەزانم."
بانگی شێوانی دا و منداڵەکان ڕۆژوویان شکاند. جا ئەوجار کە تێر ببوون، وەخۆکەوتن، دار و دیواریان دە ئامان هێنا، سواریان لە ئەسپی هێنا خوار!
میوان کە لە دەستیان هەراسان ببوو، کوتی: "کاکە دەستت خۆش بێ، وەڵاهی ئەگەر پیاو بی، ڕەجەب و شەعبانیشیان پێدەگری!!!"


وشە سەرەکییەکان: چیرۆک منداڵ ڕۆژوو

هاوبەشکردن