چێشتی مریشک و باینجانی ڕەش
که‌لوپه‌لی پێویست
قالبێکی چوارگۆشه به درێژایی 26 سانت و گازی فـێـڕدار پێویستن.(هه‌ڵبه‌ت ده‌توانین ئه‌و چێشته ده قابڵه‌مه‌یێکی تفلۆنی چووکه‌دا و له‌سه‌ر گاز لێبنێین.)
فینجانێک برینج (130 گڕام)، سێ دانه هێلکه، نیو که‌چکی چای‌خۆری زه‌عفه‌ران، پیوازێک (100 گڕام)، یه‌ک لای سینگی مریشک (150 گڕام)، گێزه‌رێکی مامناوه‌ندی (100 گڕام)، سێ که‌چکی چێشت‌خۆری ماست (60 گڕام)، باینجانێکی ڕه‌شی چووکه (100 گڕام)، خوێ، بیبار و زه‌رده‌چێوه به ڕێژه‌ی پێویست.
شێوازی لێنان
گێزه‌رێک و لایێکی سینگی مریشک ده‌گه‌ڵ که‌مێک خوێ، ده‌ئاودا ده‌کوڵێنین. گێزه‌ره‌که ورد ده‌که‌ین و له‌ولای داده‌نێین. سینگه مریشکه کوڵاوه‌که ڕیزاڵ ڕیزاڵ ده‌که‌ین. پیوازێک ده که‌میک ڕۆندا سوور ده‌که‌ینه‌وه و دوایه ڕۆنوپیوازه‌که و مریشکه وردکراوه‌که و که‌مێک زه‌عفه‌رانی ئاوکراو تێکه‌ڵ ده‌که‌ین تا مایه‌ی ناو چێشته‌که ئاماده بێت.
باینجانێکی ڕه‌شی چووکه سپی ده‌که‌ین، ئاڵقه ئاڵقه وردی ده‌که‌ین و ده که‌مێک ڕۆندا سووری ده‌که‌ینه‌وه.
فینجانێک برینج له‌گه‌ڵ که‌چکێکی چێشت‌خۆری خوێ بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر ده‌ئاوده‌که‌ین دوایه ده‌یکوڵێنین. باشتره برینجه‌که که‌مێک نه‌رمتر بێت.
سێ که‌چکه ماسته‌که لێکده‌ده‌ین، سێ هێلکه‌کان و زه‌عفه‌رانه ئاوکراوه‌که و که‌مێک خوێ ده ماسته‌که ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین.
برینجه له سوزمه‌کراوه‌که ده مایه‌ی هێلکه‌که ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین.
نێو قالبه چوارگۆشه‌که یان قابڵه‌مه‌که که‌مێک چه‌ور ده‌که‌ین و نیوه‌ی برینجه زه‌عفه‌رانییه‌که‌ی تێده‌که‌ین. سه‌ر برینجه‌که به که‌چک ڕێک ده‌که‌ین. دوایه نێوه‌ڕاستی برینجه‌که به که‌چک قووڵ ده‌که‌ین تا جێگای مریشکه زه‌عفه‌رانییه‌که بێته‌وه.
مریشکه زه‌عفه‌رانییکه ده‌نێو برینجه‌که ده‌که‌ین. ده‌توانین بۆ خۆش‌تام بوونی چێشته‌که، دوو که‌چکی چێشت‌خۆری په‌نیری پیزا له‌سه‌ر مریشکه‌که ڕۆکه‌ین و دوایه‌ش برینجه ماوه‌که‌ی به‌سه‌رداده‌که‌ین، به که‌چک سه‌ری ڕێک ده‌که‌ین و به فۆیلی ئاڵومینیۆمی سه‌ری داده‌پۆشین.
چێشته‌که بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ک ده‌نێو فێڕ به گڕی مامناوه‌ندی ده‌نێین (160 تا 180 پله‌ی سانتیگراد).
پاش که‌مێک ساردبوونه‌وه، قالبه‌که ده بڵوتێکدا وه‌رده‌گێڕین و به باینجانی ڕه‌شی سوورکراوه و گێزه‌ری ئاڵقه‌کراو ده‌یڕازێنینه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ویستمان، ده‌توانین باینجانه ڕه‌شه سوورکراوه‌که له نێوه‌ڕاستی چێشته‌که‌دا دابنێین.
قه‌راخ چێشته‌که ده‌توانین به قاشه باینجان بڕازێنینه‌وه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...