چوونە گەشتی چوار فێرخواز

چوونە گەشتی چوار فێرخواز

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 2
کاتی خوێندن: 1 خولەک

چوونە گەشتی چوار فێرخواز


چوار فێرخواز کە زۆر شانازییان بە خۆوە دەکرد، حەفتەیەک پێش تاقیکاریی کۆتایی خول چوونە گەشت و زۆر خۆشیان ڕابوارد. بەڵام کاتێک گەڕانەوە شاری خۆیان، تێگەیشتن کە لە بارەی ڕێکەوتی تاقیکارییەکەیان هەڵەیان کردووە و لەجیاتی سێشەممە، تاقیکارییەکە بەیانی دووشەممە وەرگیراوە.
بۆیە بڕیاریان دا مامۆستاکەیان بدۆزنەوە و هۆکاری دواکەوتنیان لە تاقیکاری بۆ ئەو بخەنەڕوو. لەبەرئەوە بۆ ئەوەی مامۆستا نەهاتنەکەیان تۆمار نەکات، بەدوای ڕێگایەکدا گەڕان
و بە درۆ بە مامۆستاکەیان کوت: ئێمە چووبوینە شارێکی تر و کاتێک دەگەڕاینەوە، تایەری ئۆتۆمبێلەکەمان پەنچەر بوو و چونکە تایەری زاپاسمان نەبوو، بۆ ماوەیەکی زۆر نەمانتوانی کەسێک بدۆزینەوە تا یارمەتیمان بدات، بەهۆی هەمان هۆکارەوە دووشەممە درەنگانێک گەیشتینەوە ماڵێ. مامۆستا بیریکردەوە و ڕازی بوو کە ڕۆژی دواتر بێن و تاقیکاری بدەن.
ئەو چوار فێرخوازە ڕۆژی دواتر چوونە زانکۆ و مامۆستا ناردنیە چوار ژووری جیاواز و بە هەر یەکێکیان پەڕی تاقیکاری دا و داوای لێکردن وەڵامی بدەنەوە. ئەوان سەیری یەکەمین پرسیاریان کرد کە ٥ نمرەی هەبوو. پرسیارەکە زۆر ئاسان بوو و بە ئاسانی وەڵامیان داوە. دوای ئەوە پەڕەکەیان وەرگێڕاوە بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیاری ٩٥ نمرەیی پشتی پەڕەکە بدەنەوە کە پرسیارەکە ئەمە بوو:
«کامە تایەر پەنچەر بووبوو؟!»






هاوبەشکردن