پەپوولەکانی کوردستان

پەپوولەکانی کوردستان

نووسەر: بەڵێن ڕەواندوزی
بڵاوکردنەوە لە: 2012/08/07 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 2265
کاتی خوێندن: 1 خولەک
دیارییەک بۆ مناڵه چاوگەشەکانی ووڵاتەکەم
پێشکەشه به گشت مناڵه چاوگەشەکانی کوردستان
له هەر چوار پارچەی کوردستانی خۆشەویست.

پەپوولەکانی کوردستان


هۆنراوەی: بەڵێن ڕەواندوزی

ئێمه مناڵی چاوگەشین
بۆ دووا ڕۆژ تێئەکۆشین
بۆ ووڵاتمان به جۆشین
بۆ خاکمان به پەرۆشین
ڕۆلەی دووا ڕۆژ و پاکین
بۆ خاك ووزه و خۆراکین
پەپوولەی مێرگ و باخین
عەشقی تەپۆلکه و شاخین
بێ‌خەم و خەیاڵ ئەفڕین
به ئازادی و دوور لە قین
چاو له مافی کەس نابڕین
بۆ مافی خۆشمان ئەبین
گوێ له دایك و باب ئەگرین
له ووتەکانیان دەرناچین
ڕێزی مامۆستا ئەگرین
هەرگیز بێ‌وەفا نابین
بەڵێن بێ هەتا ئەمرین
هەر بۆ کوردستان ئەژین

بەڵێن ڕەواندوزی
bellen3@hotmail.com
سوید 

هاوبەشکردن