چۆن پەردەپڵاوی هەمبەرگەر لێبنێین؟
پێداویستییەکان
یەک فینجان ڕۆن (١٠٠ گرام)یەک چارەکی کەچکی مربا زەعفەران
یەک فینجان برنج (١٣٠ گرام)
دوو کەچکی خواردن ماست (٤٠ گرام)
دوو دانە هێلکە
یەک دانە هەمبەرگەری ئامادەی لێنان (١٠٠ گرام)
بەم بڕە پێداویستییانە، بە قەبارەی یەک دەوریی میوەخواردن «پەردەپڵاوی هەمبەرگەر»مان دەبێت.
شێوازی دروستکردنی پەردەپڵاوی هەمبەرگەر
یەک فینجان برنج بۆ ماوەی یەک یان دوو کاتژمێر لەگەڵ یەک کەچکی خواردن خوێ دەخووسێنین، پاشان دەیکەینە ناو ئاوی کوڵاو و دواتریش دەیپاڵێوین.
دوو کەچکی خواردن ماست لێکدەدەین، دوو هێلکە، زەعفەرانی تێکەڵکراو لەگەڵ ئاو و کەمێک خوێی تێ دەکەین و بەردەوام لێکیدەدەین. پاشان برنجەکەی کە پاڵاوتوومانە، لەگەڵی تێکەڵ دەکەین تا تێکەڵەی پەردەپڵاوەکە ئامادە بێت.
یەک فینجان ڕۆن دەکەینە ناو بنی قابڵەمەیێکی تەفلۆنی بچووک (بە تیرەی 15 سانتیمەتر) و داغی دەکەین، پاشان نیوەی تێکەڵەی پەردەپڵاوەکەی تێدەکەین. یەک دانە هەمبەرگەری ئامادە دەخەینە سەری و ئەوەی تری تێکەڵەکەی تێدەکەین و ڕووی بە کەچک ڕاست دەکەینەوە. بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر تا 45 خولەک دەدێم دەنێین تا پەردەپڵاوەکە بیبەستێت و بریشتە بێت. پاشان قابڵەمەکە لەسەر دەوریێکی میوەخواردن نخوون دەکەینەوە.
پەردەپڵاوەکە ئامادەیە بۆ خواردن. دەتوانرێت بە تەماتەیەک کە بە شێوەی گوڵی ڕۆز بڕدراوە بڕازێتەوە.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...