پێڵاوی سوور
کچۆڵەکە وەک هەموو ڕۆژێک لە بەردەم دووکانی پێڵاوفرۆشی ڕاوەستا و بە حەسرەتەوە سەیری پێڵاوە سوورەکانی کرد. دواتر سەیری پاکەتە چەسپە برینەکانی کرد کە لە دەستیدا بوون و قسەی باوکی هاتەوە بیر: «ئەگەر تا کۆتایی مانگ هەموو ڕۆژێک بتوانیت هەموو چەسپە برینەکانت بفرۆشیت، کۆتایی مانگ پێڵاوە سوورەکانت بۆ دەکڕم.»
کچۆڵەکە سەیری پێڵاوەکانی کرد و لە نێو خۆیدا کوتی: «واتە دەبێت دوعا بکەم هەموو ڕۆژێک دەست و پێ یان ڕووخساری ١٠٠ کەس بریندار بێت بۆ ئەوەی...»
دواتر شانەکانی هەڵاویشت و وەڕێکەوت و کوتی: «نا... خودا نەکات... قەت پێڵاوم ناوێت.»
بارکردنی سەرنجەکان...