پێوەند

پێوەند

نووسەر: مبین
بڵاوکردنەوە لە: 2012/10/14 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2357
کاتی خوێندن: 1 خولەک

پێوەند

هۆنراوەی: مامۆستا ئەفزاری


زستانه له هەر لاوه مژه و بەفره دەبارێ
نیشانەێی نابینم له هاوین و بەهارێ
دڵ عەزمی هەیه بۆ سەفەری خاکی شنۆیه
ڕێگا هەموو گیراون بەڵام ناکرێ کارێ
ئەو بەفره مڵوزمه هەر ئەڵێی قەهری خودایه
ئەشکێنێ ئەشێوێنی لق و پۆپەی دارێ
گرتویه ئەوی رێگەیه با پێچ و کڕێوه
ئەو بەفرەیه پێوەنده لەبۆ گشت رێبوارێ
ئەی بەفری ستەمکار له دەستت هێنده وەڕەز بووم
چی چارەمه هاواره لەلای بای بەهارێ
ئەی بای شەماڵ ڕێژنەی باران دەوەرن ئێوه و یەزدان
بۆ شەڕ لەگەڵ ئەو دێوی سپی هەڵیکەنه غاری
دەستێ به گورز دەستێ به شیر و ڕم و نێزه
مەیدانی شەقی بۆ بگرن تاکو ئێواری
دنیا وەکوو مردۆکه لەناو کفنی سپی‌دا
عیسایه به موعجیزەوه دێ هەوری بەهارێ
کاتێ که بگرمێنێ بڵێ هەستەوه مردوو
ئەو کفنه دەکا پاره له سەر تاکو خوارێ
(ئەفزار) غەشی نامێنێ هەرگیز له دڵی‌دا
کاتێ که ببینێ له سەرت ڕێژنه بارانه ببارێ



هاوبەشکردن