پێشکەش بە هەموو فریشتەکان

پێشکەش بە هەموو فریشتەکان

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2019/06/24 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 1089
کاتی خوێندن: 1 خولەک
 لە کابرایەکیان پرسی: "منداڵەکەت زیاتر خۆش دەوێ یان خێزانت؟"

وڵامێکی جوانی داوە: "منداڵەکەم عاشقانە خۆش دەوێ بەڵام خێزانم عاقڵانە؛

یانی چی؟!
من عاشقی منداڵەکەمم، هەموو کارەکانیم خۆش دەوێ، هەموو بیرەکانی و هەموو کردەوەکانی، هەموو شتێکی بۆ من جوانە تەنانەت ئەگەر بۆ خەڵکی‌تر باش نەبێ...

بەڵام هاوسەرەکەم عاقڵانە خۆش دەوێ، کچی خەونەکانی منە، کاتێک زەماوەندمان کرد، جوانترین قژی هەبوو بۆیە ئێستاش کە لەنێوان قژە جوانەکانیدا تاڵە مووی سپی دەبینم، ئەو قژە سپییانەشم خۆش دەوێ.

کاتێک زەماوەندمان کرد، دم‌وچاوی زۆر جوان بوو، ئێستا کە گنجەکانی دم‌وچاوی دەبینم، ئەو هێڵانەی دم‌وچاوییشیم خۆش دەوێ.

کاتێک لێم تووڕە دەبێ و بێدەنگی دەکا، ئەو بێدەنگییەشم خۆش دەوێ.

کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە کە بە هۆی منەوە چەندین ساڵان لە خۆشی و ناخۆشیدا هەڵیکردووە، شێتانە خۆشم دەوێ، بۆیە دەڵێم من عاقڵانە عاشقی خێزانمم.

ژن هەرچەند کە گەورە دەبێ، دەبێتە هاوسەر، دەبێتە دایک، دەبێتە داگەورە، لە ناخیدا هێشتا کچە چکۆلەیەکی چاوەڕوانە، چاوەڕوانی نازکێشان، خۆشەویستی دیتن، دەستێکی دەوێ بۆ لاواندنەوە، چاوێک بۆ هەڵکێشان و زارێک بۆ پێهەڵکوتن. گرینگ نییە تەمەنت چەند ساڵە، ئەگەر ژن بی، دنیای دەروونت هەمیشە پەمەییە."

«پێشکەش بە هەموو فریشتەکان»  

هاوبەشکردن