له گوندێکدا پیره‌پیاوێک ده‌ژیا که کاتی
جووتکردنی زه‌وییه‌که‌ی هاتبوو و ده‌یه‌ویست سێوکی* لی بچێنێت، به‌ڵام زۆر
پیر بوو و کاره‌که‌ش زۆر سه‌خت بوو و ته‌نیا کوڕه‌که‌شی له بەندیخانەدا بوو.
کابرا نامه‌یێکی بۆ کوڕه‌که‌ی نووسی و بارودۆخه‌که‌ی بۆ باسکرد...
وڵامی
کوڕه‌که‌ی که به تێلگڕاف ناردرابوو خوێندییه‌وه که نووسرابوو: «باوکه، تـۆ
خوا زه‌وییه‌که مه‌کێڵه، چونکه من چه‌کێکم له‌وێ شاردۆته‌وه!»
سبه‌ی به‌یانی 12 سه‌رباز و مه‌عموور* هاتن و ته‌واوی زه‌وییه‌که‌یان کێڵا، به‌ڵام چه‌کیان نه‌دیته‌وه...
پیره‌پیاو به سه‌رسوڕمانه‌وه نامهیێکیتری بۆ کوڕه‌که‌ی نووسی و شته‌که‌ی بۆ گێڕاوه و لێی پرسی که بۆ وای کردووه؟
کوڕه وڵامی نووسییه‌وه: باوکه بڕو و سێوکه‌کان بچێنه، ئه‌وه ته‌نیا کارێک بوو که ده‌متوانی لێره‌ڕا بۆتی بکه‌م!!
سێوک: یاڕەماسی
مه‌عموور: ڕاسپاردەی سەربازگە
بارکردنی سەرنجەکان...