پیرانشار

پیرانشار

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2010/05/10 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2880
کاتی خوێندن: 1 خولەک


پیرانشار

هۆنراوەی: قەندیل

ئاوەدان بێ پیرانشار
شاری پڕ گوڵ و گوڵزار
زێدی خەج و سیامەند
شوێنی دڵبەر و دڵدار


چەن جوانە کێوەکانی
دەشت و دوند و تەلانی
کانی‌خوڵا و سپی‌سەنگ
قەندیل و سامڕەندانی


خۆشە دەشتی لاجانێ
بۆ هاتوچۆ و سەیرانێ
بۆ ڕاوچییان بەهەشتە
بەهار تاکوو زستانێ


دەشتێک پڕ لە هەڵاڵە
سوێسن، بەیبوون، گوڵاڵە
شلێر، شیلان و شەوبۆ
لە ڕەنگی لێوی ئاڵە


جوانە وەرزی بەهاران
چادر و چیغ لە هەواران
دڵی ڕێبوار دەپشکوێ
به دیتنی ڕووباران




هاوبەشکردن