پڵاوی سێ ڕەنگ

پڵاوی سێ ڕەنگ

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 13
کاتی خوێندن: 1 خولەک


پڵاوی سێ ڕەنگ


پێکهاتەکان

  • قاڵبی تێفلۆنی کوندار و کەمەردار بە تیرەی ٢٤ سانتیمەتر و فێڕی گازسۆز
  • چوار دانە تەماتە، نزیکەی نیو کیلۆگرام
  • سێ کەچکی چێشخۆری ماست، نزیکەی ٦٠ گرام
  • یەک کەچکی چێشخۆری ڕۆبی تەماتە، نزیکەی ٤٠ گرام
  • سێ دانە هێلکە
  • سەد گرام پەنیری پیتزا (یەک قاپی ماستخۆری)
  • نیو فینجان ڕۆن، نزیکەی ٥٠ گرام یان پێنج کەچکی چێشخۆری ڕۆن
  • سێ فینجان برنج، بەرامبەر بە ٤٠٠ گرام
  • یەک لای سینگی تەواوی مریشک، بەرامبەر بە ٢٠٠ گرام
  • دوو دانە پیواز، نزیکەی ٢٠٠ گرام
  • نیو کەچکی چایخۆری زەعفەرانی هاڕاو
  • دوو دانە هەڵووچەی خۆرشتی

بەم بڕە پێکهاتانە، نزیکەی تەبەقێکی گەورە «پڵاوی قاڵبی سێ ڕەنگ»مان دەبێت.


شێوازی ئامادەکردن

یەک لای سینگی مریشک لەگەڵ یەک دانە پیواز، دوو دانە هەڵووچە (بە پێی خواست و بۆ تامەکەی)، یەک فینجان ئاو، کەمێک خوێ و بیبار دەپێژین هەتا ئاوەکەی هەڵم ببێت. دوایە گۆشتەکە ڕیشاڵ‌ ڕیشاڵ دەکەین، لەگەڵ یەک کەچک زەعفەرانی توواوەی خەست و یەک کەچک پیوازی سوورکراوی ڕۆن گرتوو تێکەڵی دەکەین هەتا تێکەڵەی ناوەڕاستی پڵاو ئامادە بێت.


چوار دانە تەماتە ڕەندە دەکەین هەتا یەک قاپی ماستخۆری تەماتەی ڕەندەکراومان دەست بکەوێت. دوایە لە سێ کەچکی چێشخۆری ڕۆنی دەکەین و یەک کەچکی چێشخۆری ڕۆبی تەماتە و کەمێک خوێی پێ زیاد دەکەین و تەفتی دەدەین.

سێ فینجان برنج لەگەڵ یەک کەچکی مرەباخۆری خوێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەخەینە ناو ئاوەوە. دوایە یەک قاپی ماستخۆری لە برنجی خووساو لەگەڵ یەک قاپ ئاو بۆ تەماتە تەفتدراوەکە زیاد دەکەین و سەرپۆشەکەی دادەنێین هەتا دێم بکێشێت. پڵاوی پێژراو دەبێت وەک شفتە بێت.

یەک کەچکی چێشخۆری ماست لە دەفرێک دەکەین و لێکیدەدەین. یەک دانە هێلکە و کەمێک زەعفەرانی توواوە و خوێی پێ زیاد دەکەین، لێکیدەدەین و دوایە بۆ تەماتە دێمهێناوەکەی زیاد دەکەین، لێکیدەدەین هەتا برنجی سوور بەدەست بێت.

باقی برنجی خووساو (دوو قاپی ماستخۆری برنجی خووساو) لەگەڵ دوو قاپی ماستخۆری ئاو، بە شێوەی دێمکێشان دەپێژین هەتا برنجی پێژراوی شفتەمان دەست بکەوێت.

یەک کەچک ماست، یەک دانە هێلکە و کەمێک خوێ لەگەڵ یەکتر تێکەڵ دەکەین، بۆ نیوەی برنجی سپی پێژراو زیاد دەکەین. لێکیدەدەین و لە لایەک دادەنێین.

یەک کەچکی چێشخۆری ماست لە دەفرێک دەکەین، لێکیدەدەین. یەک دانە هێلکە و کەمێک زەعفەرانی توواوە و خوێی پێ زیاد دەکەین و لێکدەدەین. باقی برنجەکە لەگەڵ کەمێک زەعفەران تێکەڵ دەکەین و دوایە بە تێکەڵەی هێلکەوە تێکەڵ دەکەین هەتا برنجی زەرد بەدەست بێت.

پڵاوی سپی، سوور، زەرد و تێکەڵەی ناوەڕاستی پڵاو ئامادەیە. قاڵبی تێفلۆنی کوندار بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەخەینە ناو فێڕەوە هەتا گەرم بێت، دوایە دوو کەچک ڕۆنی تێدەکەین و بە فڵچەیەک ڕۆنەکە دە هەموو شوێنێکی قاڵبەکە هەڵدەسووین.

سەرەتا برنجی سوور دەخەینە بنی قاڵب، دەیپەستێوین، ڕووی ڕێکدەکەین، دوایە نیوەی پەنیری پیتزای ڕەندەکراو و دوایە نیوەی مریشکی تەفتدراوی بەسەردا دەکەین بە جۆرێک کە تێکەڵەی مریشک نەکەوێتە لێوارەکانی قاڵبەوە. دوایە برنجی زەرد و دیسان پەنیری پیتزا و تێکەڵەی مریشک و لە کۆتاییدا برنجی سپی زیاد دەکەین، ڕووی ڕێکدەکەین و سەرپۆشی قاڵبەکە دادەنێین.

فێڕەکە لە یەک چارەک پێشتر هەڵدەکەین. پڵاوەکە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک لە ڕەفی ناوەڕاستی فێڕدا بە گەرمی مامناوەند (١٦٠ بۆ ١٨٠ پلەی سەدی) دادەنێین هەتا بپێژرێت.

دەتوانین برنجی زەردی ئامادەکراو لە قاڵبی کێکی یەزدی بکەین و بیخەینە ناو فێڕەوە هەتا بپێژرێت و دوایە ڕووی بە کەمێک پەنیری پیتزا، تەماتە، سۆسیس و سۆسی تەماتە بە شێوەی جیاواز بڕازێنینەوە.

دوای کەمێک ساردبوونەوە، دەتوانرێت پڵاوی سێ ڕەنگ بە ئاسانی لە قاڵب جیا بکرێتەوە هەتا بۆ میوانداری ئامادە بێت.

نۆشی گیان.






هاوبەشکردن