کورتە چیرۆکی پرد دروست کردن
لە سەردەمەکانی کۆندا دوو برا لە تەنیشت یەکترەوە لەسەر ئەو زەوییەی کە لە باوکیان بۆیان مابوو کاریان دەکرد و لە نزیک یەکتریش خانوویان سازکردبوو و ڕۆژگاریان بە خۆشی تێدەپەڕاند. بە هەڵکەوت، ڕۆژێک لەسەر بابەتێک ناکۆکییان لەگەڵ یەکتردا دروست بوو. برا بچووکەکە لە نێوان زەوییەکان و خانوەکانیاندا کانالێکی گەورەی هەڵکەند و ئاوی تێکرد تا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ یەکتردا نەبێت.
برا گەورەکەش ناڕەحەت بوو و داوای لە وەستا دارتاشێک کرد کە بە دانانی چەپەر و داری بەرز کاری وا بکات کە هەر براکەی نەبینێت، پاشان خۆی بەرەو شار چوو. کاتێک ئێوارێ گەڕاوە، بە سەرسامییەوە بینی کە دارتاشەکە بەجێی دروستکردنی دیوارێکی دارینی بەرز، پردێکی گەورەی دروست کردووە.
برا بچووکەکە کە لە بەیانییەوە شایەتی ئەم دیمەنە بوو، لە خۆیدا بیریکردەوە کە دڵنیام براکەم فەرمانی دروستکردنی پردەکەی داوە بۆ ئاشتیبوونەوە، بۆیە بە بێتابی چاوەڕێی گەڕانەوەی بوو. چوو و برا گەورەکەی لە باوەش گرت و داوای لێبووردنی لێکرد. هەر دوو برا داوایان لە دارتاشەکە کرد کە چەند ڕۆژێک میوانیان بێت. بەڵام ئەو گوتی: «پردی زۆر هەن کە من پێویستە دروستیان بکەم» و ڕۆیشت.
بارکردنی سەرنجەکان...