پارچە زێڕ

پارچە زێڕ

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 2
کاتی خوێندن: 1 خولەک

پارچە زێڕ


مامەند پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بوو، بەڵام قەت دراوەکانی خەرجی نەدەکرد. ئەو دەترسا کەسێک پارەکانی بدزێت. خۆی بە هەژار دەنواند و جل و بەرگی پیس و کۆنەی دەپۆشی. خەڵک پێی پێدەکەنین، بەڵام ئەو گرنگیی پێنەدەدا. ئەو تەنها گرنگیی بە پارەکانی دەدا. ڕۆژێک پارچە زێڕێکی گەورەی کڕی. ئەوی لە قووڵکێکدا لە نزیک دارێک شاردەوە. هەموو شەوێک دەچوو لای قووڵکەکە بۆ ئەوەی سەیری گەنجەکەی بکات. دادەنیشت و سەیری دەکرد. دەیکوت: «هیچکەس ناتوانێت زێڕەکەم بدۆزێتەوە!»
بەڵام شەوێک دزێک مامەندی بینی کاتێک سەیری زێڕەکەی دەکرد. کاتێک مامەند چووەوە ماڵ، دزەکە پارچە زێڕەکەی هەڵگرت، خستییە ناو کیسەکەیەوە و هەڵات! ڕۆژی دواتر، مامەند چوو بۆ ئەوەی سەیری زێڕەکەی بکات، بەڵام زێڕەکە لەوێ نەبوو. ون ببوو! مامەند دەستی کرد بە هاوار و قیژاندن و گریان و ناڵە! دەنگی ئەوەندە بەرز بوو کە پیرەمێردێکی زانا بیستی و هات بۆ یارمەتیدان. مامەند چیرۆکی خەمناکی پارچە زێڕە دزراوەکەی بۆ گێڕاوە.
پیرەمێرد کوتی:
-    نیگەران مەبە! بەردێکی گەورە بێنە و بیخە ناو قووڵکە لێ جێی زێرەکە.
-    چی؟! بۆچی؟
-    تۆ لەگەڵ پارچە زێڕەکەت چیت دەکرد؟
-    هەموو ڕۆژێ دەهاتم و سەیرم دەکرد. دڵم پێی خۆش بوو!
-    ئای ڕەحمەت لە بابت! دەتوانیت دروست هەمان کار بە بەردێکیش بکەیت!
مامەند مات ما، کەمێکی بیر لێکردەوە و قسەی پیرەمێردی زانای هەڵسەنگاند دوایە کوتی:
-    بەڵێ، ڕاست دەکەیت. چەندە نەزان بووم! من بۆ دڵخۆش بوون پێویستیم بە پارچە زێڕ نییە! بەردێکیش دەتوانێ ئەو کارەم بۆ بکات!!



هاوبەشکردن