وڵامی چاکه
ڕۆژێک کابرایه‌ک له باخه‌که‌یدا خه‌ریکی ئاو
داشتن بوو. له گۆشه‌ییکی داوێکی دانابۆوه تا به‌رازێکی بگرێت که هه‌موو
ڕۆژێ ده‌هاته ناو باخ و زه‌ڕی ده‌کرد و وڵاتی ده‌شێلاوه. له‌پـڕڕا بازێک که
بۆ ڕاوکردنی که‌روێشکێک نزیک زه‌وی ببو، به داوه‌که وه‌بوو و ده‌ستی کرد
به قیڕاندن.
کابرا ده‌نگی بازه‌که‌ی بیست و هات. هه‌ر که چاوی پێی
که‌وت به‌زه‌یی پێیدا هات و ڕزگاری کرد. ڕۆژه‌کانی تریش بازه‌که هه‌ر
له‌سه‌ر باخ هه‌ڵده‌فڕی و چاوه‌دێریی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ده‌کرد.
ڕۆژێک
کابرا بۆ حه‌سانه‌وه پاڵی وه دیواره قه‌ڵشیوه‌که‌ی قه‌راخ باخی دا و
کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌م و چاوی دانا و چاوی داخست. بازه‌که به چاوه
وردبینانه‌که‌ی ئاگای لێ‌بوو که دیواره‌که ورده ورده به لادا ده‌هات و
هێنده‌ی نه‌مابوو به‌سه‌ر کابرادا بڕووخێ. به قیڕه‌قیڕ هاته خوارێ و کڵاوی
کابراکه‌ی ڕفاند و له‌ولاتر فڕێی‌دا. کابرا قیت بۆوه و غاری‌دا بۆ لای
کڵاوه‌که‌ی. له‌پڕڕا دیواره‌که به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه ڕووخا و ته‌پوتۆزی لێ
هه‌ستا. کابرا زانی بازه‌که بۆ وڵام دانه‌وه‌ی چاکه‌ی وی ئه‌و کاره‌ی
کردووه و له‌به‌ر خۆیه‌وه کوتی: هیچ چاکه‌یێک بێ وڵام نامێنێته‌وه.
بارکردنی سەرنجەکان...