له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه باوكی حه‌زیكردووه فێری خوێندن و نووسین بێت، له‌شاری سلێمانی فه‌قێیه‌كی بۆ گرتووه تا فێری خوێندنی بكات و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكه‌ی «مه‌لا یوسف» فێری خوێندن و نووسین و قورئان بووه. خوێنده‌واریی وه‌لی دێوانه و ناوبانگی مامۆستاكه‌ی گهیشتۆهته هۆزه‌كانی تر.
كوێخا قادر شێروان كه یه‌كێك بووه له سه‌رۆك خێڵه‌كانی هۆزی كه‌ماڵه‌یی و كچێكی هه‌بووه به‌ناوی شه‌م (شه‌مسه ناوه ڕاستهقینهكهیهتی) داوای له مامۆستای وه‌لی دێوانه كردووه ئه‌ویش فێری خوێندن بكات و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌لی دێوانه خوێندوویانه.
ئه‌و شاعیره به ته‌واوی دێوانه‌ی ئه‌و كیژه (شه‌م) ده‌بێت و گه‌لیێک شێعری ناسك و هه‌ست بزوێنی پێدا ده‌ڵێت. ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیی شاعیر بۆ دڵداره‌كه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌گاته ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیی له‌یلى و مه‌جنون، شیرین و فه‌رهاد، مهم و زین و ...
وه‌لی دێوانه‌ش كوڕی پیاوێكی ده‌ستڕۆییو و ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو هۆزی كه‌ماڵه‌یی بوو به‌ناوی حه‌مه سوور، كه زۆر مه‌به‌ستی بووه كوڕه‌كه‌ی به ئاواتی دڵی خۆی بگات.
بۆیه چه‌ند پیاوماقووڵێكی هۆزه‌كه‌ی نارده لای باوكی شه‌م به مه‌به‌ستی داواكردنی كچه‌كه‌ی بۆ شاعیر، ئه‌وه‌بوو داواكه په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند له كاتی كۆچی هاوینه‌ی جاف به‌ره‌و كویستان، ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له (كه‌لی په‌یكووڵی)دا، ڕوویدا. ئیدی به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه، هه‌ردوو دڵدار به یه‌ك نه‌گه‌یشتن و شاعیر تا دواڕۆژی ژیانی ئازار و خه‌مێكی زۆری چێشت كه له شێعره به‌سۆز و هه‌سته‌كانیدا به ته‌واوی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و دیارن. وه‌ك ده‌ڵێت:
به‌و تیره گه‌یمه ئاكامی مه‌رگم شه‌هیدم كفن مه‌كه‌ن به به‌رگم
یان ده‌ڵێت:
كێلێكی به‌رزی به‌قه‌د باڵای شه‌م له دوور سه‌رم بێت بێ زیاد و بێ كه‌م
وه‌لی نمونه‌ی خۆشه‌ویستی خێڵی جافه و له‌گه‌ڵ شه‌مدا گه‌وره‌ترین قوربانی تایه‌فه‌گه‌ریی و كه‌لتوریی سه‌رده‌می خۆیان بوون. ئێشتاش گۆڕی وه‌لی دێوانه به به‌رپاڵی كێوی «سه‌ید سادق»ه‌وه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
بارکردنی سەرنجەکان...