وه‌ستایێک ساڵانێکی زۆر بوو له‌گه‌ڵ کومپانیایێکی خانووسازی کاری ده‌کرد و ئێستا ماندوو ببو و خۆی بۆ ده‌ست له کارکێشان ئاماده ده‌کرد. رۆژێک له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاره‌که‌ی له‌وباره‌دا باسی کرد. پاش ساڵانێکی زۆر و کارکردن و زه‌حمه‌ت کێشانێکی فره، ئێستا کاتی حه‌سانه‌وه و ده‌ست کێشانه‌وه بوو. خاوه‌ن کاره‌که که زۆر له کاره‌که رازی بوو، پێی خۆش نه‌بوو ده‌ست له‌کار هه‌ڵگرێت و هه‌وڵی دا پێشی بگرێت، به‌ڵام وه‌ستا له‌سه‌ر قسه و ته‌مای خۆی پێی داده‌گرت. له ئاکام دا خاوه‌ن کار که چاره‌یێکی نه‌مابوو، رازی بوو به‌و مه‌رجه‌ی که وه‌ستا وه‌کوو دوایین کار، خانوویه‌کی دروست بکات.
وه‌ستا دهڕوودا ما‌و و قه‌بووڵی کرد. سه‌ره‌ڕای بێ مه‌یلی ده‌ستی کرد به دروست کردنی خانوو ئه‌ویش له که‌لوپه‌لێکی خراپ و بێ نرخ. به په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل خانووه‌که‌ی ته‌واو کرد و به خاوه‌ن کاری راگه‌یاند. خاوه‌ن کار بۆ وه‌رگرتنی کلیلی دوایین کاری وه‌ستا هات. کاتی وه‌رگرتنی کلیل، خاوه‌ن کار کلیله‌که‌ی داوه به وه‌ستا و کوتی: "ئه‌و خانووه خه‌ڵاتێکه له لایه‌ن منه‌وه بۆ تۆ به هۆی ئه‌و ساڵانه‌ی پێکه‌وه کارمان کردووه!"
وه‌ستا داما و زۆر شه‌رمه‌زار بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیبای بڕیاره له‌و خانووه‌دا نیشته‌جێ بێت، که‌لوپه‌لی باشتری به‌کاردێنا و هه‌موو توانایی خۆی ده‌کار ده‌کرد بۆ سازکردنی خانوویه‌کی نمونه.
وه‌ستای پیر
هاوبەشکردن
بارکردنی سەرنجەکان...