هەراهەرای منداڵان
پیرەمێردێکی خانەنشین، ماڵێکی نوێی لە نزیک قوتابخانەیەک کڕی. یەک دوو هەفتەی یەکەم هەموو شتێک بە باشی و لە ئارامیدا بەڕێوە دەچوو، تا ئەوەی قوتابخانەکان کرانەوە.
لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانە، دوای تەواوبوونی پۆلەکان، سێ کوڕ لە شەقامەکەدا دەستیان بە ڕۆیشتن کرد و لە کاتێکدا بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد، هەر شتێک کە لە شەقامەکەدا کەوتبێت وەبەرشەقیان دەدا و هەراهەرایەکی سەیریان دروست دەکرد.
ئەم کارە هەموو ڕۆژێک دووپاتە دەبووەوە و ئاسایشی پیرەمێردەکە تەواو تێکچوو. بۆیە بڕیاریدا کارێک بکات.
ڕۆژی دواتر کە قوتابخانە تەواو بوو، بەدوای منداڵەکاندا چوو و بانگی کردن و پێی کوتن: «منداڵەکان، ئێوە زۆر سەرخۆشن و من زۆر دڵخۆشم کە دەبینم ئەوەندە وزەی گەنجێتیتان هەیە. منیش کاتێک تەمەنم وەک ئێوە بوو، هەمان کارم دەکرد. ئێستا دەمەوێت چاکەیەک لەگەڵ من بکەن. من ڕۆژانە ١٠٠٠ تمەن دەدەمە هەر یەکێکتان بۆ ئەوەی بێنە ئێرە و هەمان کارەکان بکەن.»
منداڵەکان دڵخۆش بوون و بەردەوام بوون لە کارەکەیان. تا ئەوەی چەند ڕۆژێک دواتر، پیرەمێردەکە دووبارە هاتە لایان و کوتی: «چاو منداڵەکان، بەداخەوە لە ژماردنی مووچەی خانەنشینی مندا هەڵەیەک ڕوویداوە و من ناتوانم ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ تمەنتان پێ بدەم. بە بۆچوونی ئێوە کێشە نییە؟»
منداڵەکان کوتیان: «١٠٠ تمەن؟ ئەگەر وابیردەکەیتەوە ئێمە بەهۆی ڕۆژانە تەنها ١٠٠ تمەنەوە ئامادەین ئەم هەموو قوتوی نۆشابە و شتی تر لێ بدەین، هەڵەت کردووەتەوە. ئێمە نایەین.» و لەو کاتەوە پیرەمێردەکە بە ئارامی لە ماڵە نوێیەکەیدا بەردەوام بوو لە ژیان.
بارکردنی سەرنجەکان...