نە لە هەورازی بڵێ کوتنێ...

نە لە هەورازی بڵێ کوتنێ...

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/05 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 40
کاتی خوێندن: 1 خولەک

پەندی پێشینیان:

نە لە هەورازی بڵێ کوتنێ،
نە بە بای بکێشە تووتنێ،
نە ماڵت بچێتە کن ماڵە بابی ژنێ!!


واتا:
  • لە کاتی ڕۆیشتن به هەورازدا، هەرچەندی قسان بکەی، زیاتر ماندوودەبی و هەناسەبڕکێ دەتگرێ.
  • کاتێک بای توند دێت، چەندی هەوڵ بدەی سیگارێک لە تووتن هەڵبەستی، بێهوودەیە و تەنانەت کێشانی سیگاریش ناکرێت.
  • ئەگەر ماڵیشت لە ماڵی خەزوورت نزیک بێت، کێشە و ئاڵۆزی ناوماڵت زیاد دەبێت.
ئەم پەندە سێ نەسیحەتی تێدایە کە دەتوانین لە یەک ڕستەدا کورتی ببڕینەوە:
«کاری بێهوودە مەکەو دەردەسەری بۆخۆت زیاد مەکە!»

هاوبەشکردن