نە باخ بێ پەرژین، نە گوڵ بێ خاوەن

نە باخ بێ پەرژین، نە گوڵ بێ خاوەن

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/06 (بەڕۆژکرا: 2026/10/11)
بینین: 15
کاتی خوێندن: 1 خولەک


شیرینە خانم

دەقی گۆرانیی مامۆستا ناسر ڕەزازی:

شیرینە خانم، کەژاڵ گیان وا نابێ
گۆڵ بەبێ مێخەک بۆ دیاریی نابێ
نە باخ بێ پەرژین، نە گوڵ بێ خاوەن
ئیتر چ فایدە قۆرخ یا پاوەن
شیرینە خانم کەژاڵ گیان باوانم
قسەت لە گەڵ ناکەم چونکە نەت لاوانم

ئەڵماسی دووریت لە دڵ کار کەردەن
بە سەد حەکیمان دەوا نەبەردەن
شیرینە خانم، کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بەبێ مێخەک بۆ دیاری نابێ

دەروون لە دووریت گڕەی دێ بە تاو
لە جەرگم دەتکێ پەیاپەی زووخاو
شیرینە خانم کەژاڵ گیان باوانم
قسەت لە گەڵ ناکەم چونکە نەت لاوانم

بێ تۆ سەرتاپا دەروون زووخاڵم
بێ تۆ دوور لە تۆ وێرانە ماڵم
شیرینە خانم، کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بەبێ مێخەک بۆ دیاری نابێ




هاوبەشکردن