نیسکێنە

نیسکێنە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/05 (بەڕۆژکرا: 2026/10/05)
بینین: 4
کاتی خوێندن: 1 خولەک

نیسکێنە چۆن لێدەنرێت؟



پێداویستییەکان

یەک قاپی ماستخۆری نیسک (٢٠٠ گرام)
خوێ و بیبار بەڕێژەی پێویست
یەک کەچکی چێشخۆری ڕۆنی کەرەی ئاژەڵ یان یەک پاکەتی ٢٥ گرامی کەرەی پاستۆریزە
بەم بڕە پێداویستییانە، نزیک سێ قاپی ماستخۆری لەم خواردنەمان دەبێت.

شێوازی لێنان

یەک قاپی ماستخۆری نیسک لەگەڵ پێنج قاپی ماستخۆری ئاو، یەک کەچکی چێشخۆری ڕۆنی کەرەی ئاژەڵ، کەمێک خوێ و بیبار بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر دەکوڵێنین و جارجارە لێکیدەدەین تا نیسکەکە چەور و چۆڵ بێت و پێبگات.


ئێستا نیسکێنەکە ئامادەیە.
نۆشی گیان.



هاوبەشکردن