نۆک‌وپڵاو بە گۆشتی چەرخکراو

نۆک‌وپڵاو بە گۆشتی چەرخکراو

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/14 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 41
کاتی خوێندن: 1 خولەک

چۆن نۆک‌وپڵاو بە گۆشتی چەرخکراو لێبنێین؟



پێداویستییەکان

دوو کەچکی خواردن ڕوبی تەماتە (٨٠ گرام)
دوو فینجان گۆشتی چەرخکراو (٢٤٠ گرام)
دوو فینجان نۆکی کوڵاو یان یەک قوتوی نیو کیلۆیی کۆنسێرڤی نۆک‌فەرەنگی (٢٤٠ گرام)
خوێ، بیبار و زەردەچێوە بە ڕێژەی پێویست
یەک چارەکی کەچکی چایی زەعفەران
یەک فینجان ڕۆن (١٠٠ گرام)
یەک دانە پیوازی مامناوەند (١٠٠ گرام)
سێ فینجان برنج (٤٠٠ گرام)
یەک دانە سێوکی گەورە بۆ بنکڕ (٣٥٠ گرام)
بەم بڕە پێداویستییە، بە قەبارەی یەک کەشەفی مامناوەند لەم خواردنەمان دەبێت.

شێوازی لێنان

یەک دانە پیواز لە نیوەی فینجانێک ڕۆندا سووردەکەینەوە، پاشان زەردەچێوە، کەمێک خوێ، بیبار، دوو کەچکی خواردن ڕوبی تەماتە و دوو فینجان گۆشتی چەرخکراوی لێ زیاد دەکەین.

دوو فینجان نۆکی کوڵاو یان کۆنسێرڤی نۆک‌فەرەنگی لێ زیاد دەکەین تا تێکەڵەی نۆک‌وپڵاو ئامادە بێت.

بۆ ئامادەکردنی بنکڕ: یەک دانە سێوک بە شێوەی کارگ دەبڕین.

کەمێک ڕۆن دەکەینە بن قاپێکی مامناوەند، سێوکەکانی لەسەر ڕادەخەین و کەمێک خوێی پێدادەکەین.

برنجەکە بە شێوەی سووزمە دەپژێنین و لەگەڵ تێکەڵەی نۆک‌وپڵاو (بە نۆرە) دەیکەینە ناو قابڵەمەکە. لە کۆتاییدا کەمێک زەعفەرانی تواوە و ئەو ڕۆنەی ماوەتەوە لێی زیاد دەکەین.

قاپەکە دەخەینە سەر گڕی مامناوەند تا برنجەکە دێم بێنێت. دوای نزیکەی نیو کاتژمێر، نۆک‌وپڵاو ئامادەیە. دەیخەینە ناو قاپ، بنکڕەکەش بە دەوریەوە دادەنێین.

دەکرێت نۆک‌وپڵاو بە گۆشتی پارچەپارچە و سێوکی بە شێوەی نیوە بازنەش دروست بکرێت و بەپێی وێنەکان بە سۆسی تەماتە و برنجی زەعفەرانی بڕازێنرێتەوە.

نۆشی گیان.






هاوبەشکردن