نۆکوپڵاو بە مریشک چۆن لێدەندرێت؟
پێداویستییەکان
شەش فینجان یان سێ قاپی ماستخۆری شویتی وردکراو (300 گرام) یان 600 گرام شویتی پاکنەکراویەک سینگی تەواوی مریشک (نیو کیلۆگرام)
چوار فینجان نۆکفەرەنگی (500 گرام)
خوێ، بیبار و زەردەچێوە بە ڕێژەی پێویست
یەک چارەکی کەچکی چایی زەعفەران
یەک فینجان ڕۆن (١٠٠ گرام) نیو فینجان بۆ پڵاو و نیو فینجان بۆ زەردکردنی مریشکەکە
سێ دانە پیوازی مامناوەند (300 گرام) یەکیان بۆ کوڵاندنی مریشک و دوویان بۆ سازکردنی پیوازداخ
چوار فینجان برنج (٤٠٠ گرام)
بەم بڕە پێداویستییە، بە قەبارەی یەک کەشەفی گەورە لەم خواردنەمان دەبێت.
شێوازی لێنان
یەک سینگی مریشکی تەواو (هەردوو لای سینگی مریشک)، نیو کیلۆ نۆکفەرەنگی، یەک دانە پیواز، کەمێک خوێ، بیبار و زەردەچێوە و یەک لیوان ئاو دەکەینە ناو قابڵەمەوە، تا نزیکەی یەک کاتژمێر بکوڵێت و ئاوەکەی هەڵم ببێت. لەم کاتەدا مریشکەکە جیا دەکەینەوە و دەیکەین بە پارچەپارچەی گەورە. پیوازەکە فڕێ دەدەین و نۆکە کوڵاوەکەش وەلایەک دەنێین.
چوار فینجان برنج لەگەڵ چوار کەچک خوێ، دوو کاتژمێر دەخووسێنین، پاشان بە شێوەی سووزمە دەیکوڵێنین.
برنجی سووزمە کراو، نۆکەی کوڵاو و شویتی وردکراو بەیەکەوە تێکەڵ دەکەین، لەگەڵ نیوەی فینجان ڕۆن لە ناو قابڵەمەیەکدا دەدێم دەنێین.
دوو دانە پیواز لەگەڵ نیوەی فینجان ڕۆن سووردەکەینەوە. کەمێک زەردەچێوەی لێ زیاد دەکەین تا زێڕین ببێت. پاشان مریشکی وردکراو لەگەڵ زەعفەرانی توواوە لێی زیاد دەکەین. کەمێک سووریدەکەینەوە و گڕەکە دەکوژێنینەوە.
پڵاو و مریشکی سوورکراوە لە ناو کەشەف دەکەین تا ئامادەی پێشکەشکردن بێت.
نۆشی گیان.
بارکردنی سەرنجەکان...