نان شیرنی برنجی

نان شیرنی برنجی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/16)
بینین: 7
کاتی خوێندن: 1 خولەک

نان شیرنی برنجی


کەرەستەی پێویست

  • دوو سەد گرام کەرە، یان ڕۆنی ئاژەڵ(یەک پەرداخ ڕۆن)
  • نیو کیلۆگرام ئاردی برنج(٢٥ کەچکی چێشتخۆری)
  • کاغەزی ڕۆنیی تایبەت بە شیرینی
  • لێکدەری برقی و گازی فێڕدار
  • نزیکەی دە کەچکی چێشتخۆری خاکە شەکر(سەرجەم ٢٠٠ گرام)
  • سەد گرام گوڵاو(نیوە پەرداخ)
  • یەک دانە هێلکە
  • نیو کەچکی چایخۆری خاکە هێل
  • یەک کەچکی چایخۆری خاکە پرپرە بۆ ڕازاندنەوە
بەو بڕە کەرەستەیە نزیکەیی ١٢٠ دانە «نان شیرینی برنجی»مان دەبێت.

شێوازی پێژان

یەک دانە سپێنەی هێلکە بە لێکدەری برقی لێکیدەدەین تا توند و سپی ببێت، دوایە دوو کەچک خاکەی شەکر بۆ زیاد دەکەین و بە لێکدانی بەردەوام دەبین تا سپێنەکە کێشی بێت.

ڕۆنی ئاژەڵ، خاکە هێل و بڕی ماوەی خاکە شەکر بە لێکدەری برقی لێکیدەدەین تا نەرم و ناسک بێت. دوایە یەک دانە زەردێنەی هێلکە زیاد دەکەین و لێکیدەدەین، پاشان سەد گرام گوڵاو زیاد دەکەین و بە لێکدەری دەستی یان کەچک تێکەڵی دەکەین.

سپێنەی لێکدراوەکەشی لێ زیاد دەکەین، لێکیدەدەین و دوایە ئاردی برنج کەم کەم زیاد دەکەین، لێکیدەدەین تا هەویری شیرینی ئامادە بێت. ئەم هەویرە بە بەراورد لەگەڵ هەویرەکانی دیکە کەمێک شلترە، بەڵام دوای ٢٤ کاتژمێر توندتر دەبێت.

هەویرەکە لە ناو کیسەیەکی نایلۆندا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە دەرەوەی ساردکەرەوە ڕادەگرین تا ئامادەی پێژان ببێت. ئەم هەویرە دەکرێت تا چەند ڕۆژێک لە ساردکەرەوەدا هەڵگیرێت.

کاغەزێکی ڕۆنی لەسەر کەشەفی فێڕ ڕادەخەین و لە هەویری شیرینی بە قەبارەی فندقێک دروست دەکەین، بە کەمێک مەوداوە لەسەر کاغەزەکە دایدەنێین. سەر هەویرەکە بە شێوەیەک دەڕازێنینەوە و کەمێک خاکەی پرپرە بەسەریاندا دەپڕژێنین. کەشەفەکە لە نهۆمی سەرەوەی فێڕ بە گەرمای ١٤٠ پلەی سەدی (کەمتر لە مامناوەند) بۆ ماوەی ١٠ خولەک دادەنێین. فێڕەکە دەکوژێنینەوە و شیرینییەکان بۆ ماوەی ١٠ خولەکی دیکە لە فێڕدا دێڵینەوە. دوایە لە فێڕ دەریدێنین تا سارد بێتەوە.

شیرینییە ساردبووەوەکان لە کاغەزەکە جیادەکەینەوە، لە دەفردا دەیانچنین تا بۆ میوانداری ئامادە ببێت.

نۆشی گیان!








هاوبەشکردن