نافیع مەزهەر (شپرزە)
لە گوندی تاڵەجەڕ سەر بەناوچەی سەرشیو لە سەقز لە ساڵی ١٣١٣ی هەتاوی لای مامۆستا شێخ محەممەد مەردووخ قزڵبڵاخی دەرسی خوێندووە و سەرەتای شاعیری شیخ مەزهەر لێرەوە دەستی پێکرد. هەر لەو ساڵەدا کۆچی کرد بۆ سلێمانی و لەوێ زۆربەی شاعیرانی کوردستان وەک پیرەمێرد، قانع و موفتی پێنجوێنیی دیت. لە ساڵی ١٩٣٦ی زایینی بوو بە سەربازی سوپای ئێراق و لەوێ دامەزرا، بەڵام لە دواتر گەڕاوە بۆ سەقز. پاشان بووە فەرمانبەری ئیدارەی شێر و خورشید. شێخ نافێع مەزهەر پشتیوان و هاندەری شاعیران و شێعر و ئەدەبی کوردی بوو و بۆ ئەم مەبەستە زۆر جار گیان و ماڵی خۆی خستە زەخت و مەترسییەوە.
بەرهەمەکان
- دیوانە شێعرێ «گرد و کۆ»
- وەرگێرانی کتێبی «سل و ترسی سەقز» بەرهەمی مستەفا تەیموورزادە لە فارسییەوە بە کوردی
بارکردنی سەرنجەکان...