ناسر ئاغابرا

ناسر ئاغابرا

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/17)
بینین: 15
کاتی خوێندن: 1 خولەک

ناسر ئاغابرا

ناسر ئاغابرا، شاعیر و نووسەری ڕووناک دڵی کورد، ناسراو بە ژاکاو ساڵی ١٩٦٨ی زایینی لە ئاوایی بەردەڕەشانی سەر بە شاری مەھاباد لەدایکبووە.


ناسر ئاغابرا تا سێ ساڵەیی ژیانێکی ئاسایی ھەبوو، بەڵام لەو تەمەنەدا بەھۆی نەخۆشیی سوورێژە چاوەکانی لە دەست دا. تا پۆلی پێنجی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئاوایی دەرسی خوێند. دوای تەواو کردنی قۆناغی سەرەتایی بۆ درێژەی خوێندن چوو بۆ شاری مەھاباد و لە قوتابخانەیەکی ئاسایی نێونووسی کرد بەڵام مامۆستایەکی تایبەتیشی ھەبوو تا بتوانێت وانەکانی بیرکاری، عەرەبی و ئینگلیسی بە خەتی نابینایان بخوێنێت. لە سەرەتای قۆتاخی دواناوەندی بەشداری کێبەرکێی شێعر وتنی کرد کە لە نێوان قۆتابخانەکانی ئێراندا بەڕێوە دەچوو و پلەی یەکەمی وەدەست هێنا. ئەم شاعیرە ھۆنراوەی قافیەدار و نوێی کوردیی لێ بەجێماوە.

ناسر ئاغابرا ساڵی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بەهۆی وەستانی دڵ لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لە شوێنی ناشتنی شاعیران و ئەدیبانی ئەم شارە بە خاک سپێردرا.


بەرهەمەکان
  • کەژاوەی دڵ
  • تریفەی ئاوات
  • کۆلارە


هاوبەشکردن