ناتیق

ناتیق

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/16)
بینین: 10
کاتی خوێندن: 1 خولەک

ناتیق

ناتيق  شاعیری کورد، ناوی مه‌لا كه‌ریم كوڕی مه‌عروف كوڕی وه‌سمانه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1886 له‌ شاری سلێمانی دایكبووه‌.


ناتیق به‌ خوێندنی قورئان ده‌ستی پێكردووه‌ و چه‌ند ساڵێكی كه‌م فه‌قێ بووه‌‌. به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ستی له‌ خوێندن هه‌ڵگرتووه‌ و كاری توتن و جگه‌ره‌فرۆشتنی كردووه‌. ژماره‌یه‌كی باش له‌ ده‌ستنووس و هۆنراوه‌ی هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌كاتی له‌شكركێشییه‌كه‌ی (زه‌عیم سدیق) بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ سووتاون. ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ دیوانه‌كه‌یدا (ديوانى ناتيق) چاپ بووه‌. جگه‌ له‌ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی زانيوه‌.

ناتیق ساڵی 1967 كۆچی دوایی كردووه و له‌ گۆڕستانی «گوڵان» به‌ خاك سپێرراوه‌‌.


بەرهەمەکان
  • دیوانی ناتیق


هاوبەشکردن