مەچۆ سەرەوە، مەترسیدارە!
سام، فەرمانبەرێکی ئاسایی کۆمپانیایەکی بچووک بوو. ڕۆژێک بەهۆی کاری زیادەوە زۆر درەنگ گەیشتە وێستگەی ئۆتۆبوس. ئەو کە زۆر ماندوو بوو، بە خۆی کوت: تا ئۆتۆبوسەکە دێت، کەمێک بخەوم. بیست خولەک دواتر، ئۆتۆبوس هات. ئەم ئۆتۆبوسە دوو نهۆم بوو. سام کاتێک دیتی لە نهۆمی دووەمدا کەس نییە، زۆر خۆشحاڵ بوو و کوتی: ئای، دەتوانم ڕاکشێم و کەمێک بخەوم.
سواری ئۆتۆبوسەکە بوو و کاتێک بەرەو نهۆمی دووەم دەڕۆیشت، پیرەمێردێک کە لە تەنیشت دەرگای ئۆتۆبوسەکە دانیشتبوو، پێی کوت: مەچۆ سەرەوە، زۆر مەترسیدارە.
سام ڕاوەستا. لە ڕووخساری جددی پیرەمێردەکە تێگەیشت کە درۆ ناکات. نیوەی شەو بوو و بە دڵنیاییەوە پیرەمێردەکە شتێکی مەترسیداری دیتبوو. سام ڕازی بوو و لە پشتەوە شوێنێکی بۆ خۆی دۆزییەوە. هەرچەندە شوێنەکەی کەمێک ناخۆش بوو، بەڵام بە بۆچوونی ئەو، سەلامەتی لە هەموو شتێک گرنگتر بوو.
ڕۆژی دواتریش درەنگ دەگەڕاوە ماڵێ و سواری هەمان ئۆتۆبوس بوو و سەرسام بوو کە پیرەمێردەکەی شەوی پێشوو هەر لە هەمان شوێن دانیشتبوو. پیرەمێردەکە بە دیتنی ئەو کوتی: کوڕم، مەچۆ سەرەوە، زۆر مەترسیدارە.
سام لە خوارەوەی پلیکانەوە سەیری سەرەوەی کرد، زۆر ترسناک دەردەکەوت. جارێکی دیکە لە کۆتایی ئۆتۆبوسەکەدا شوێنێکی دۆزییەوە و دانیشت.
شەوی سێیەمیش سوار هەمان ئۆتۆبوسەکە بوو، پیرەمێردەکە هەر لەوێ بوو. ئەمجارە سام هیچی نەکوت و لە کۆتایی ئۆتۆبوسەکە دانیشت. هەر لەو کاتەدا کوڕێکی دیکە سواری ئۆتۆبوسەکە بوو و دەیویست بچێتە نهۆمی دووەم، کە پیرەمێردەکە پێی کوت: کوڕم، مەچۆ سەرەوە، مەترسیدارە.
- بۆچی؟
- مەگەر نابینی؟! نهۆمی دووەم شۆفێری نییە!
کوڕەکە بە پێکەنینێکی بەرزەوە چووە سەرەوە و بە ئاسانی ڕاکشا و خەوت!
بارکردنی سەرنجەکان...