مە‌لای جزیری

مە‌لای جزیری

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/14 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 40
کاتی خوێندن: 1 خولەک

مە‌لای جزیری


مە‌لا ئە‌حمە‌د یا شێخ ئە‌حمە‌د شاعیری گەورەی‌ کورد لە‌ ساڵی 1566ی زایینی لە شاری جزیرە هەڵکەوتوو لە تەنیشت ڕووباری دیجلە (لە پارێزگای شرناقی ئێستای تورکیە) ھاتۆتە‌ دنیاوە.‌ لە‌بە‌رئە‌وە‌ی لە‌ لەم شارە (جزیرە) کە پایتە‌ختی بۆتان بووە، ژیاوە‌ بە‌ مەلای جزیری ناوی دە‌ركردووە‌. مە‌لا جزیری ڕۆژانی فە‌قێیە‌تی و خوێندنی لە‌ گە‌لێك ناوچە‌ی كوردستاندا بردۆتە‌ سە‌ر. 
مە‌لای جزیری نازناوی ھۆنراوە‌ی «مە‌لا» یان «مە‌لێ» و هەندێك جار «نیشان»ی بۆخۆی هەڵبژاردووە. ئەو بە‌ دامە‌زرێنە‌ری ئە‌دە‌بی كلاسیزمی كوردی بە‌زاراوە‌ی كرمانجی سە‌روو دادە‌نرێت. ئەو جگە لە زمانی دایکی، به زمانەکانی عەرەبی، تورکی و فارسیش شارەزا بووە.

مەلای جزیری دوای ساڵانێکی زۆر تێکوشان لە بواری فەرهەنگ و وێژە، ساڵی 1640ی زایینی کۆچی دوایی کرد و هەر لە جزیرە ناشترا.


بەرهەمەکان: دیوانی شێعر




هاوبەشکردن