مەلا غەفوور دەباغی ناسراو بە حافزی مەهابادی
بابی چه‌رمچی (ده‌بباغ) بووه و بەهۆی پێشه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک پاش له دایکبوونی غه‌فوور ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه له سه‌قز ڕۆیشتوونەتە بانە. غه‌فوور له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا خوروێکه (هاوڵه)ی گرتووە و سۆمای چاوەکانی له ده‌ست داوە. حەوت ساڵانە بووە کە بابی ناردوویەتە لای (میرزا محه‌ممه‌د که‌ریمی مەخروونی) تا قورئان له‌به‌ر کات. ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی ده‌روێش عه‌بدوڵڵا و بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچیان کردووە بۆ مه‌هاباد. له مه‌هاباد غه‌فوور لەلای (مه‌لا محه‌ممه‌دی حاجی بایزی) کاری ناته‌واوی خۆی ته‌واو کردووە و تا ساڵی ١٣٢٨ هەموو قورئانی له‌به‌ر کردووە و لەکن (قازی محه‌ممه‌دی خزری نرزیوه‌یی) بڕێک ده‌رسی فه‌قێیەتی خوێندووە. لە ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوییەوە ده‌ستی بە کوتنی شێعر بۆ خه‌ڵکی نه‌دار و هه‌ژار کردووە. ساڵی ١٣٥٠ خه‌تی بره‌یل (نووسینی تایبەت بە نابینایان) فێر بووە. حافز مەهابادی خاوەنی کچێک و چوار کوڕ بووه بە ناوەکانی: (کەژاڵ)، (برایم)، (سمایل)، (فایەق) و (ڕێبوار).
بەرهەمەکان
دیاری مەهاباد (کۆمەڵە شێعر)چوارێنەکانی فەڕوخی یەزدی (وەرگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردی)
دیوانی حافزی مەهابادی
پەندی پێشینیان
ئاسۆی ڕوون
بارکردنی سەرنجەکان...