مەشکەفیی گوێز
- یەک و نیو پێوانە شەکەر بەرامبەر ٢٢٠ گرام
- سێ پێوانە گوڵاو بەرامبەر ٤٥٠ گرام (ئەگەر گوڵاو زۆر خالیس بوو، دەتوانرێت سێ پێوانە تێکەڵەی گوڵاو و ئاو بەکاربهێنرێت)
- یەک پێوانە یان یەک قاپی ماستخۆری کاکڵە گوێز بەرامبەر ١٠٠ گرام
- یەک پێوانە خاکەی نارگیل بەرامبەر ٥٠ گرام
- یەک پاکەت کەرەی ٢٠ گرامی یان یەک کەچکی چێشتخۆری ڕۆنی بۆنداری ئاژەڵی
- یەک پێوانە نیشاستە بەرامبەر ١٠٠ گرام
شێوازی ئامادەکردن
یەک پێوانە نیشاستە و یەک پێوانە گوڵاو تێکەڵ دەکەین، ئەگەر پێویست بوو دەیپاڵێوین. دوو پێوانەی تری گوڵاوی پێ زیاد دەکەین، دەیکەینە سەر گڕ و بەردەوام لێکیدەدەین تا توند بێت و بۆنی خاوی نیشاستەش نەمێنێت.
یەک و نیو پێوانە شەکەر (نزیکەی ٢٢٠ گرام)ی پێ زیاد دەکەین، لێکیدەدەین و دوایە ٢٠ گرام کەرە یان یەک کەچکی چێشتخۆری ڕۆنی بۆنداری ئاژەڵی پێ زیاد دەکەین، لێکیدەدەین تا مەشکەفی توند و ئامادە بێت.
پێکهاتە گەرمەکانی مەشکەفی بە ئەستوورایی نیو بۆ یەک سانتیمەتر لەسەر کیسەیەکی فریزەر ڕۆدەکەین و بە کەوگیرێک ڕووی یەکدەست دەکەین. دوایە بڕێک گوێزی وردکراو دەکەینە ناوەڕاستی و پێکهاتەکان لوول دەدەین، دوایە کیسەی فریزەرەکە دەکەینەوە، بڕێک خاکەی نارگیل دەکەینە سەر مەشکەفیی لوولکراو و دووبارە پلاستیکەکە بە دەوری مەشکەفیدا دەپێچینەوە، بۆ ماوەی ٤ بۆ ٥ کاتژمێر دەیکەینە ساردکەرەوە تاکو ڕەق بێت و ئامادەی پێشکەشکردن بێت. بەم بڕە پێداویستییە دەتوانرێت سێ ڕۆڵی مەشکەفیی گوێز دروست بکرێت.
دەتوانرێت مەشکەفیی پاروویی دروست بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە، دوو کیسەی فریزەر دەخەینە ناو یەکتر و پێکهاتە گەرمەکانی مەشکەفی دەکەینە ناوی و نوکی کیسەی فریزەرەکە کون دەکەین تا ڕەحەتییەک دروست بێت. دوایە بڕێک خاکەی نارگیل دەکەینە ناو قاپێک و پێکهاتەکانی مەشکەفی پارچە پارچە دەکەینە سەر خاکە نارگیلەکان. یەک کاکڵە گوێزی لەسەر دادەنێین، دیسان خاکەی نارگیل بە دەوری مەشکەفیدا دەپڕژێنین و دەیکەینە ساردکەرەوە تاکو ڕەق بێت و ئامادەی پێشکەشکردن بێت. بەم بڕە پێداویستییە، سی و پێنج دانە مەشکەفیی پاروویی گوێزمان دەبێت.
هەروەها دەتوانرێت ڕۆڵی مەشکەفیی گوێز بە شێوازێکی تر دروست بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە، دوو کیسەی فریزەر دەخەینە ناو یەکتر و پێکهاتە گەرمەکانی مەشکەفی دەکەینە ناوی و نوکی کیسەی فریزەرەکە کون دەکەین تاکو ڕەحەتییەک دروست بێت. دوایە بڕێک خاکەی نارگیل دەکەینە سەر کیسەیەکی فریزەر و پێکهاتەکانی مەشکەفی بە شێوەی لوولە دەکەینە سەر خاکە نارگیلەکان. چەند کاکڵە گوێزی لەسەر دادەنێین، دووبارە خاکەی نارگیل بە دەوری مەشکەفیدا دەپڕژێنین و دەیکەینە ساردکەرەوە تا ڕەق بێت و دوایە دەیبڕین تا ئامادەی پێشکەشکردن بێت. بەم بڕە پێداویستییە، سێ ڕۆڵی مەشکەفیی گوێزمان دەبێت.
لە کاتی پێژاندا دەتوانرێت کەمێک زەعفەران یان کاکائۆ بە مەشکەفییەوە زیاد بکرێت تا مەشکەفیی زەعفەرانی یان کاکائۆیی بەدەست بێت و لە جیاتی کاکڵە گوێز دەتوانرێت فندق یان ... بەکاربهێنرێت.
نۆشی گیان.
بارکردنی سەرنجەکان...